سەرۆک کۆمار پیرۆزبایی لە هاونیشتمانانی عێراق و کوردستان و تەواوی موسوڵمانان دەکات بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە
سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٠/٨/٢٠ پیرۆزبایی لە هاونیشتمانانی عێراقی و کوردستان و تەواوی موسوڵمانان کرد بەبۆنەی سەری ساڵی نوێی کۆچییەوە.
لە میانی ئەو پیرۆزباییەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لە پێویستی وەرگرتنی وانە و پەند لە کۆچی پیرۆزی پێغەمبەرایەتی، بۆ پتەوکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بەزەیی و لێبوردن و دانبەخۆداگرتن و یەکخستنی ریزەکان و چەسپاندنی هاریکاری و یەکدەنگی بۆ بەگژداچونەوەی ئاڵنگاری و قەیرانەکان کە عێراق و ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە ببێتە سەکۆیەک بەرەوە چاکسازی بەڵێندراو و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و دروستکردنی دەوڵەتێکی دیموکراتی بەهێز و خۆشگوزەران کە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان بهێنێتە دی.
ئەمەش دەقی پیرۆزباییەکەیە:
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە هاونيشتمانان و تەواوی موسوڵمانان دەکەین بەبۆنەی هاتنەوەی ساڵی نوێی کۆچییەوە.
ئەم بۆنە پیرۆزە ئەمڕۆ پەلکێشمان دەکات کە وانە و پەندی بەپێز لە رۆشنایی کۆچی پێغەمبەرایەتی پیرۆز وەربگرین بۆ بەھێزکردنی گیانی برایەتی و پێکەوەیی و بەزەیی و لێبوردن و دانبەخۆداگرتن و یەکخستنی ریزەکان و چەسپاندنی هاریکاری و یەکدەنگی بۆ بەگژداچونەوەی ئاڵنگاری و قەیرانەکان کە عێراق و ناوچەکەی پێدا تێپەڕدەبێت.
خۆری ئومێدی ساڵی نوێی کۆچی دەرکەوت و ئێمەش بەوپەڕی متمانەوە لە کاروانی بەدیهێنانی داواکاری گەلەکەمان لە عێراقیکی خاوەن سەروەری، هەروەها ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەخت کە ببێتە سەکۆیەک بەرەوە چاکسازی بەڵێندراو و ریشەکێشکردنی گەندەڵی و دروستکردنی دەوڵەتێکی دیموکراتی بەهێز و خۆشگوزەران کە ژیانێکی ئازاد و شکۆمەند بۆ رۆڵەکانی گەلەکەمان بهێنێتە دی، هاوکات کاری هاوبەش بۆ پشتیوانیکردنی ئەو هەوڵانەی کە دەنرێت لە بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کە ببێتە مایەی زامنکردنی سەلامەتی و تەندروستی تەواوی گەلی عێراق.
لە پەروەردگار داواکارین ئەم ساڵە بە ئاسایش و سەقامگیری بۆ وڵاتەکەمان بگەڕێنێتەوە و گەلەکەشمان بپارێزێت و خێر و خۆشی و ئاشتی بەسەردا ببارێنێت، هەموو ساڵێکتان و عێراق پڕ خۆشی بێت.
سەرۆک کۆمار
د.بەرهەم سالح
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق