پرسی داگیركاری زه‌وی له‌سلێمانی
دابان محمد
لێشاوێك له‌داگیركردن، ئیفرازكردن، دابهشكردنو فرۆشتنی زه‌وی له‌سلێمانی ده‌ستیپێكردووه، ته‌نانه‌ت گه‌یشتوه‌ته ئه‌وه‌ی، زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ سه‌وزایی گه‌ڕه‌كه‌كان‌و شوێنی قوتابخانه‌و مزگه‌وت و نه‌خۆشخانه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كانی دیكه، ده‌ستی بۆ ببرێت!
له‌دوای خاڵه سنورییه‌كان له‌م سنوره‌دا، ئه‌م پرسه بوه به‌كه‌یسێكی قورسی بهههداردانو گهندهڵیو سه‌رچاوه‌ی دارایی و ده‌وڵه‌مه‌ندبونی چه‌ندین به‌رپرسی ئه‌منی، سه‌ربازیی، حزبی‌و حكومی، كه ناوی بهرپرسهكانو بازرگان‌و ته‌نانه‌ت ده‌ڵاڵه‌كانیش لای ئێمه ئاشكرایه.
- ئاوباره (د.ت)- ڕێگای تاسڵو،جه سوتاندی سنه‌وبه‌ره‌كان زیاتر له 120 دۆنم- ته‌نیشت و پشتی قه‌برستانی عه‌واڵ به هاوبه‌شی ( د.ت) (ه.ح) - به‌رامبه‌ر محه‌مه‌ته‌ی كاره‌باكه زیاتر له هه‌زار دۆنم ( ه.ح)- به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ ( ه.ح)- ته‌نیشت مه‌تاری سلێمانی (د.ت)- به‌رامبه‌ر ده‌رگای سه‌ناعه‌ی به‌كره‌جۆ (ه.ح)- زه‌وی ته‌رخانكراو بۆ خزمه‌تگوزاری گه‌ڕه‌كه‌كانی بیسته‌كان و ...- ته‌نیشت ده‌واجنه‌كان (د.ت)- گانی گۆمه تا تانجه‌رۆ به هاوبه‌شی (د.ت) (ه.ح)- خوار به‌كره‌جۆ زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان (ه.ح)- خه‌لیفاوا (ه.ح) كه زیاتر له 100 پارچه زه‌وی كراوه به‌ناوی یه‌ك ئافره‌ته‌وه
به‌ئامێری پێشكه‌وتوو له‌ئاسمانه‌وه زه‌وی ئیفراز ده‌كرێت! بهدهغڵ و دانه‌وه مامه‌ڵه به‌زه‌وییه‌وه ده‌كرێت، به‌سه‌وزایی و دار‌و دره‌خته‌وه نه‌خشه‌ی بازرگانی بۆ ده‌كێشرێت، فشار له‌خاوه‌ن زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كرێت، یان ڕازبن به‌پارچه پارچه‌كردن و دابه‌شكردنی زه‌وییه‌كانیان، یان داگیر ده‌كرێت! ڕشتنی ئه‌م ئاوه سه‌رچاوه‌كه‌ی دیاره، كه زۆر كه‌س پێی تێخستوه، خه‌م ساردی و بێ ده‌سه‌ڵاتی و چاوپۆشی ده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی خۆجێی له‌ئاست ئه‌م ده‌ستدرێژی و داگیركارییه له‌سلێمانی، ئێمه ده‌باته قۆناغێكی تر بۆ ڕاگرتن و چاره‌سه‌ر، كه سیاسیه.
بۆ ئێمه پرسی وه‌به‌رهێنان و زه‌وی و زار، پرسێكی گه‌وره‌و قورسی گه‌نده‌ڵیه، زیاتر نه‌بێت كه‌متر نیه له‌پرسی نه‌وت و داهاتی ناوخۆ و قاچاغی سنوره‌كان. داواكارم له نوسینگه‌كانی خانوبه‌ره و هاوڵاتیانیش، مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره زه‌ویانه‌دا نه‌كه‌ن، به‌یاسا له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان زیاده‌ڕۆ مه‌نع كراوه‌و زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م و كۆتایی ئه‌وان ده‌بن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق