لە میانی پیشوازیکردنی لە ئەمینداری بەغدا.. سەرۆک کۆمار جەختدەکاتەوە لەگرنگی پەرەپێدانی جوانکاری پایتەخت و پارێزگاریکردن لە شوێنەواری شارستانی بەغدا
سەرۆک کۆمار د.بەرهەم ساڵح، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٤ لە کۆشکی بەغداد پێشوازیکرد لە مەنهەل عەزیز حەبوبی ئەمینداری بەغدا.
لە سەرەتای دیدارەکەدا سەرۆک بەرھەم پیرۆزبایی لە حەبوبی کرد بەبۆنەی دیاریکردنی وەک ئەمینداری بەغدا و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە بەجێگەیاندنی کارەکەیدا، ھاوکات گفتوگۆکرا لە بارەی دۆخی خزمەتگوزارییەکان لە پایتەخت و گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی ئەو خزمەتگوزاریانە لە پێناو دابینکردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ شاری بەغدا.
لە دیدارەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی کە پێگەی بەغدادی پایتەخت تایبەتمەندە و پێویستە بەشێوەیەک نیشان بدرێت کە لە ئاست شوێنەوار و قوڵایی مێژوویدا بێت، هەروەها جەختیشیکردەوە لەگرنگی دانانی پلانێک بۆ گەشەپێدانی پایتەخت کە لەگەڵ داواکاری سەردەم و تەکنەلۆجیای نوێ یەکبگرێتەوە و پارێزگاریش بکرێت لە هونەری تەلارسازی دێرینی بەغدا و پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری بە دانیشتوانەکەی و لابردنی ئاستەنگەکان.
سەرۆک کۆمار گوێی گرت لە ئەمینداری بەغدا لە بارەی کاروانی کاری ئەمیندارێتی و پلانەکانی داهاتووی، جەختیشیکردەوە لە پشتیوانی تەواوی خۆی بۆ جێبەجێکردنی پلانەکانی ئەمیندارێتی بەغدا، بەجۆرێک ببێتە مایەی بە دیهێنانی ئامانجەکان لە هێنانە کایەوەی شارێکی پێشکەوتوو کە لە خزمەت دانیشتوانەکەیدا بێت.
لەلای خۆیەوە ئەمیندارێتی بەغدا سوپاس و ستایشی خۆی ئاڕاستەی سەرۆک کۆمار کرد بۆ گرنگیدان و پشتیوانیکردنی پێشخستنی بەغدای پایتەخت، هەروەها بەرزکردنەوەی ئاستی خزمەتگوزاری و تەلارسازی و چارەسەکردنی ئەو کێشانەی کە شاری بەغدا بە دەستیەوە ئەناڵێنێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق