شەهێن سابر، كچە میدیاكار و چالاكوانی مەدەنی لە نوسینێكیدا بەم جۆرە پشتیوانی سۆلین ئێڤێ دەكات، كە لە ڕێگەی میدیاكانەوە داوای پشتیوانی لە چین و توێژە جیاوازەكان كردبوو بە تایبەت خانمان
لە نوسینەكەی شەهێن سابردا هاتوە: پێویستمان به‌رۆڵ‌و كاریگه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه حكومی و رێكخراوه‌ییانه‌هه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان كاركردنه به‌شێوه‌ی كرداری و دروستكردنی فشار بۆ گه‌یشتن به‌دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و رێگری كردنه له دروست بونی ئه‌م روداوانه
سۆلین ئێڤێ ( سۆلینا ئێڤێ کچە چالاکڤانێکی دهۆکە و رایدەگەیێنێت، لەلایەن کەسێکەوە لە رێکخراوێکی ژنان هەوڵدراوە دەستدرێژیی سێکسی بکرێتەسەر، بەڵام ئەو بەرگریی لەخۆی کردووە و توانیویەتی خۆی دەرباز بکات، دەشڵێت، ئێستا دادگە بڕیاری داوە شەش مانگ زیندانیی بکرێت)
لینكی هەواڵی پەیوەندیدار(https://www.kurdplat.net/2020/11/blog-post_190.html?m=1 )
دەقی نوسینی شەهێن سابیر بۆ پشتیوانی سۆلین ئێڤێ
ماوه‌یه‌كی كه‌مه بوینه‌ته هاورێ سۆلینای ئازیز، به‌لام له‌دڵه‌وه نیگه‌رانم بۆت!
واعقی ژیانی ئێستا به‌و جۆره‌یه كه ده‌ربڕین و راو سه‌رنج و به‌رهه‌ڵستیه‌كان له حاله‌تی كرداری‌و فۆرمه‌كانی دیكه‌ی ناره‌زایی و ئیدانه‌كردن گوازراوه‌ته‌وه ناو تۆره كۆمه‌لایه‌تیه‌كان و له‌شێوه‌ی نوسین و لایڤه‌كاندا خۆیده‌بینێته‌وه، ئه‌گه‌رچی به‌شێك پێیان وایه پێویستمان به‌هه‌ڵوێستی كردارییه بۆ دروست كردنی جۆرێك له‌فشار له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌تانه‌ی وه‌ك دۆسیه‌ی (سۆلینا)یه..
روداو و دیارده‌و حاله‌ته‌كانی پێش‌و هه‌ندێك ده‌ره‌نجامی پێداوین له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیانه‌ی هاوشێوه‌ن كه بڕوا‌و متمانه‌ی بۆدروست نه‌كردوین به‌داخه‌وه، به‌لام جه‌خته‌كه‌ینه‌وه زۆرتر پێویستمان به‌رۆڵ‌و كاریگه‌ری ئه‌و دامه‌زراوه حكومی و رێكخراوه‌ییانه‌هه‌یه كه تایبه‌تمه‌ندیه‌كانیان كاركردنه به‌شێوه‌ی كرداری و دروستكردنی فشار بۆ گه‌یشتن به‌دادپه‌روه‌ری كۆمه‌لایه‌تی و رێگری كردنه له دروست بونی ئه‌م روداوانه !
ده‌ی بفه‌رموون به‌كاری خۆتان هه‌ستن‌و له‌چوارچێوه‌ی كرداری هه‌ڵوێست وه‌رگرن و متمانه به‌و ژنانه‌شبده‌ن كه بێپشتیوانن، هه‌روه‌ك ئه‌ركی ئێمه‌شه به هه‌مووچین و توێژه جیاوازه‌كانه‌وه پشتگیری بكه‌ین له سۆلیناو ئه‌و روداو‌و چیرۆكانه‌ی هاوشێوه‌ن
#eveFreedom
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق