لە كۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لە تارانی پایتەخت حەسەن رووحانی، سەرۆککۆماری ئێران لهبارهی ئەو هۆنراوەیەی کە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە باكوى پايتەختى ئازەربايجان خوێندييەوە، گوتی: "بە ئەگەرێكى دووری دەبينم كه ئهردۆغان مهبهستی به ئامانجگرتنی يەكپارچەيى خاكى ئێران يان سووكايەتيكردن بە خەڵكەكەى بێت."
سەركۆمارى ئێران تیشكی خسته سهر ئهوهی كە مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزيرى دەرەوەى توركيا لە پەيوەندييەكى تەلەفۆنيدا لەگەڵ محەممەد جەواد زەريف، وەزيرى دەرەوەى ئێران سەرنجى بۆ ئەوە راكێشاوە كە ئەردۆغان لە گوتارەكەيدا تهنانهت ئاماژهی بۆ ئێران نهكردووه و ئهوهش بۆ ئهو گرنگ بووه.
رووحانی جهختی لهوهش كردهوه کە گوتەبێژى سەرۆكايەتىی كۆمارى توركيا و باڵيۆزى توركيا لە تاران جەختيان لەسەر هەمان بابەت كردووەتەوە.
حەسەن رووحانى باسی لهوهش كرد كە ئەو هۆنراوەیە ئاراستەى جياوازى هەيە و لێكدانەوەى جياوازى بۆ دەكرێت.
سەرۆککۆماری ئێران گوتی: "ئەگەر ئەم هۆنراوەیە لە ئێران بخوێنيتەوە مانايەك دەدات، ئەگەر لە دەرەوەى ئێران بيخوێننەوە ئەوە مانايەكى جیاوازتری دەبێت. راستييەکە ئەوەيە، توركیا جەختی لەوە كردووەتەوە كە ئەردۆغان هيچ مەبەستێكى نييە. ئەردۆغان لە هەمان گوتاريدا ئاماژەى بەوە كرد كە پێويستە توركيا، ئێران، رووسيا، ئازەربايجان و ئەرمينيا پێكەوە كارى فرهلایهنه بکەن. پێويستە سەرنج بخهینه سەر پێشهكی و كۆتايى گوتارەكەش."
رووحانى ئەوەی خستەڕوو كە رابردوويەكى حەوت ساڵەى لەگەڵ ئەردۆغان هەيە و چەندين جار كۆبوونەتەوە و رایگهیاند، لايەنە پەيوەنديدارەكانى توركيا بە ئێرانیان راگەیاندووە كە ئەردۆغان ويستوويەتى بە بۆنەی قەرەباخەوە خۆشى دەربڕێت. ئەو هۆنراوەیەش كە خوێندوويەتييەوە فرەلايەنە.
هەینیی رابردوو 2020/12/11 رەجەب تەیب ئەردۆغان لە کاتی گوتارێکیدا لە رێوڕەسمی سەربازیی سوپای ئازەربایجان بە ناوی ''سەرکەوتن لە قەرەباخ'' هۆنراوەیەکی خوێندەوە کە تێیدا هاتووە: "ئاراسیان دابڕاند و بە گڵ و بەرد پڕیان کرد، من لە تۆ دانەدەبڕام، بە زۆر لێکیان دابڕاندین."
ئەوە کاردانەوەی بەرپرسانی ئێرانی لێکەوتەوە و بە هەوڵی دابەشکردنی خاکی ئێران لێکدرایەوە. بەهۆیەوە دەمەقاڵێ لەنێوان بەرپرسانی سیاسیی هەردوولا دروستبوو و هەم ئەنقەرە و هەم تارانیش باڵیۆزی وڵاتی دراوسێیان بۆ وەزارەتی دەرەوە بانگ کرد.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق