دەقی راگەیەندراوی ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر:..
بهسهرپهرشتی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر و بەئامادەبوونی ئەندازیار عەلی رەشید، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، لەدیوانی پارێزگا کۆبووە و تەئکید لەوەکرایەوە کە تەواوی هێزەکانی ناوخۆ (ئاسایش، پۆلیس، زێرەڤانی، پۆلیسی هاتوچۆ) ڕۆژانە لەدانانی مەفرەزە لە شوێنەکان بۆ چاودێریکردنی هاوڵاتییان و وەرگرتنی ڕێکاری توندی یاسایی بەرامبەر هەموو ئەوکەس و لایەنانەی ڕەچاووی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک) نابن لە ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن و لە فەرمانگە و دام و دەزگا حکومیەکانیش، بۆ چاودێریکردنی فەرمانبەرانی دامەزراوە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حکومییەکانیش، لێژنە نهێنیەکان درێژە بە ئەرکەکانی خۆیان دەدەن.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر، پاڵپشت بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی ڕاگەینراوی کۆبوونەوەی 2021.3.28 خۆی و کۆبوونەوەی ئەمڕۆی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆڕۆنا، پابەندی تەواوی سەرجەم بڕیار و ڕاسپاردەکانی بەیانی ژمارە(12)ی ساڵی 2021ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبێت و ڕێکار و میکانیزمی پێویست بۆ جێبەجێکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان دەگرێتەبەر، بەمشێوەیەی لای خوارەوە:-
یەكەم: سەبارەت بە قوتابخانە و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە:
1- دەوامکردن لە قۆناغی (1)ی بنەرەتی تا (12)ی ئامادەیی و پەیمانگاکانی وەزارەتی پەروەردە، حکومی و ناحکومی رادەگیرێت تا 2021.4.10 بۆ وانە خوێندن، ئەو قۆناغانە و پەیمانگاکان تەنها کە تاقیکردنەوەیان مابێت ئەنجامی دەدەن، بە رێنمایی تەندروستیەوە.
2- قۆناغی (12)ی ئامادەیی لە حکومی - ناحکومی بەردەوام دەبن لە وانە خوێندن و تاقیکردنەوەکانیان بە رێنمایی تەندروستیەوە.
دووەم: سەبارەت بە زانكۆ و پەیمانگاكانی سەر بە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی:
1- ئەو زانكۆیانەی كە لە تاقیكردنەوەدان، پڕۆسەی تاقیكردنەوەكانیان بەردەوام دەبێت بەپێی رێنمایی تەندروستیەوە.
2- سەرجەم پرۆگرامی خوێندن كە ماوە بە شێوازی ئۆنلاین بەردەوام دەبن.
3- وانە پراکتیکیەکان لەناو کەمپەسی زانکۆکاندا، بەرێکاری تەندروستییەوە بەردەوام دەبن.
سێیەم: كۆبوونەوە وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی راسپارد بە هەماهەنگی لەگەل لایەنە پەیوەندیدارەكان سەبارەت بە مزگەوت و كلێسا و پەرستگاكان و تەواوی ناوەندە ئایینیەكان بریاری پێویست دەربكات.
چوارەم: ڕاگرتنی ئاهەنگ و بۆنەی كومەڵایەتی و ئایینی و هەر بۆنەیەكی تر.
پێنجەم: بەردەوام بوونی قەدەغەكردنی چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە لە مزگەوت و لە ماڵان و هەڵدانی خێمە لە كۆڵان و باخچەكان بەردەوام دەبێت و بنكەی پۆلیس و موختاری گەرەك بەرپرسیارن، و هەر كەسێك پابەند نەبێت بە بڕی (2،000,000) دوو ملیون دینار پێبژاردن پێ دەدرێت.
شەشەم: هۆڵی سینەماكان لە گشت مۆڵ و بازاڕەكان دادەخرێن بە بەردەوامی لە تەواوی شار و شارۆچكەكان لە هەرێم.
حەوتەم: داخستنی تەواوی هۆڵەكانی وەرزشییەكان و لەشجوانی و مەلەوانگەكان و هۆڵی بۆنە و ئاهەنگەكان.
هەشتەم: قەدەغەكردنی پێشكەش كردنی خزمەت گوزاری نێرگەلەكێشان لە تەواوی كافی و رێستورانت و یانەكان و گشت ئەو شوێنانە لە كاتژمێر (9)ی شەو تا (6)ی بەیانی دادەخرێن و هەر كەسێك پابەند نەبێت بۆ ماوەی (1) یەك هەفتە دادەخرێت و بە بڕی (5,000,000) پێنج ملیون دینار پێبژاردنی پێ دەدرێت.
نۆیەم: ئەو شوێنانەی بڕگەی (7)ی سەرەوە پێویستە لە كاتی رێگەپێدراو لە (6)ی بەیانی تا (9)ی شەو خزمەتگوزارییەكانیان لە دەرەوە و باخچەكانیان پێشكەش بكەن و پێویستە مەودای نێوان دوو مێز لە (2) دوو مەتر كەمتر نەبێت و ئەوانەی باخچەیان نیە و خزمەت گوزارییەكانیان لە شوێنی داخراو پێشكەش دەكەن پێویستە بە هەمان شێوە مەودای نیوان دوو مێز لە (2) دوو مەتر كەمتر نەبێت و تەواوی دەرگا و پەنجەرەكان كراوه بێت و سیستەمی كێشانی هەوا كار بكات بە پێچەوانەوە سزاكانی بڕگەی (7)ی سەرەوە بەسەردا جێبەجێ دەكرێت.
دەیەم: داخستنی بازار و مۆلەكان و شوێنە گشتیەكان لە كاتژمێر (9)ی شەو تا (6)ی بەیانی و هەر شوێنێك پابەند نەبێت بۆ ماوەی(1) یەك هەفتە دادەخرێت و بە بڕی (4,000,000)چوار ملیون دینار پێبژاردنیان پێ دەدرێت.
یانزدەیەم: هەموو شوێنە گشتیەكان وەكو (ماركێت، ریستورانت و شوێنە بازرگانیەكان،...هتد) نابێت رێگە بدەن بە چوونەژوورەوەی هاوڵاتییان بۆ شوێنەكانیان بە بێ بەستنی ماسك ، بە پێچەوانەوە ئەو شوێنە دادەخرێت بۆ ماوەی (10)رۆژ و
خاوەنەكەی بڕی(1,000,000)یەك ملیون دینار پێبژاردن دەدات.
دوانزدەیەم: هەر كەسێك ڕەچاوی بەستنی ماسك نەكات بە پێی رێكارەكانی ئەم بەیانە بە
بری (20,000)بیست هەزار دینار پێبژاردن دەدات.
سیانزدەیەم: شوفێری ئوتومبیلەكان بە هەموو جورەكانیەوە (تایبەت ، بارهەڵگر ، كرێ) لە كاتی هەبوونی سەرنشین لە گەلیاندا پێویستە شوفێر و سەرنشین پابەندبن بە بەستنی ماسك، بە پێچەوانەوە بەبڕی (20,000) بیست هەزار دینار بۆ هەر سەرنشینێك شوفێر وەك پێبژاردن دەدات.
چواردەیەم: دەوامی فەرمانگەكانی حكومی لە رۆژانی یەكشەممە تا چوارشەممە بەردەوام دەبێت و لە رۆژانی پێنج شەممە دەوام ڕادەگیرێت.
پانزدەیەم: بەهێزكردن و بەردەوامی دان بە هەڵمەتی هوشیاری تەندروستی بە تایبەتی لە كەناڵەكانی ڕاگەیاندن بە هەموو جورەكانیەوە بە پێی یاسای رێكخستنی ریكلامی بازرگانی لە هەرێمی كوردستان ژمارە (4)ی ساڵی 2019 و بەشداربوونی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەكان لە دەزگای حكومی و كەرتی تایبەت و گشت چین و توێژەكان بە تایبەتی بەرپرسانی حكومی و حزبی و كەسایەتی كومەڵایەتی لە هەڵمەتی پابەندبوون بە رێكارە تەندروستیەكان.
شانزدەیەم: راگرتنی هاتووچۆ لە نێوان هەرێمی كوردستان و پارێزگاكانی عێراق لە رۆژانی پێنج شەممە و هەینی و شەممە، جگە لە ئاژانس و رێكخراوەكانی (UN) و رێكخراوە نێودەوڵەتیەكان و هاوپەیمانان و دیپلۆماتكاران و شاندە فەرمییەكان و هاتووچۆی بازرگانی و ئەو هاوڵاتیانەی نیشتەجێی هەرێمی كوردستانن كە پێویستە لە بازگەكان لە كاتی هاتنیان تێستی كۆرۆنا ئەنجام بدەن.
حەڤدەیەم: پێویستە دامەزراوەكانی كەرتی تایبەت فەرمانبەر و كرێكارەكانیان پابەند بكەن بە بەستنی ماسك و جێبەجێ كردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لەو دامەزراوەیە ، بە پێچەوانەوە بەبڕی (150,000) سەد و پەنجا هەزار دینار بۆ هەر حالەتێك پێبژاردن بەو دامەزراوە دەكرێت.
هەژدەیەم: فەرمانگە حكومییەكان بەردەوام دەبن بە جێبەجێ كردنی رێكارەكانی خۆپارێزی و لەلایەن وەزیری پەیوەندیدار چاودێری جێبەجێكردنی ئەو رێكارانە دەكرێت بە پێی بەیانی ژمارە (52)ی ساڵی 2020 ماددەی حەفتەم ، و دەسەڵات دەدرێت بە پارێزگار و سەرپەرشتیاری ئیدارە سەربەخۆكان رێكاری یاسایی بەرامبەر بەرێوەبەر و فەرمانبەرە كەمتەرخەمەكان وەربگرن.
نۆزدەیەم: پێویستە ژووری ئۆپەراسیونەكان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان و گشت یەكە كارگێریەكانی تر ئەم بەیانە جێبەجێ بكەن و بەرپرسیارەتی جێبەجێ نەكردنی ئەم بەیانە دەكەوێتە ئەستۆیان.
بیستەم: ئەم بەیانە لە رۆژی چوارشەممە رێكەوتی 2021.3.31 كاتژمێر (9)ی شەو جێبەجێ دەكرێت و تا 2021.4.10 بەردەوام دەبێت.
ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر
31-3-2021
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق