عێراق دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوتە لە ئۆپیکدا

ليست هناك تعليقات

رێکخراوی ئۆپیک ئەمڕۆ شەممە رایگەیاند: عێراق لە مانگی شوباتی رابردوو دووەم گەورەترین بەرهەمهێنی نەوت بووە و رێژەی بەرهەمهێنای زیادکردووە، لە پلەی یەکەمیشدا وڵاتی نەیجیریا دێت.

رێکخراوی ئۆپیک کە 13 وڵاتی بەرهەمهێنی نەوت تێدا ئەندامە، رێژەی بەرهەمهێنانی نەوت لە تەواوی وڵاتانی ئەندام لە مانگی رابردوودا گەیشتە 24.848 ملیۆن بەرمل بۆ یەک رۆژ، لە رێژەی ستانداردی خۆی 657 هەزار بەرمیل کەمیکردووە، بەڵام هەندێک وڵات بە پێچەوانەوەبوو، وەک عێراق و نەیجیریا کە بەرهەمهێنانیان لە مانگی شوباتدا بەرزکردەوە، بە جۆرێک عێراق لە مانگەکانی دیکەدا رۆژانە 59 هەزار بەرمیلی بەرهەم دەهێنا، بەڵام مانگی شوبات گەیشتە 3,8 ملیۆن بەرمیل بۆ یەک ڕۆژ، بەدوایدا وڵاتانی ئێران و کوێت و فەنزوێلا و لیبیا وجەزائیر و گابۆن و کۆنگۆ.

بەڵام 4 وڵات ئاستی بەرهەمهێنانیان لە مانگی شوباتدا نزمبوونەوەی بەخۆیەوە بینی کە ئەوانیش سعود و ئیمارات و ئەنگۆلا و غینیا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif