ڤاكسینی سینۆفارم سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست هێنا و زیاتری لێ دروست ده‌كرێت
پسپۆڕانی ته‌ندروستیی جیهانی ڕایان گه‌یاند، وه‌رگرتنی دوو ژه‌مه ڤاكسینی سینۆفارم سه‌ركه‌وتووه و كاریگه‌ریی له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا هه‌یه، بۆیه زیاتری لێ دروست ده‌كرێت.
كۆمپانیای جلفار بۆ به‌رهه‌مهێنانی ده‌رمان، به ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ G42 Medications Trading، له دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ستیان به به‌رهه‌مهێنانی ڕێژه‌یه‌كی تر له ڤاكسینی سینۆفارم له ئه‌بوزه‌بی كرد.
كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له مانگی نیسانی داهاتوو ده‌ست به به‌رهه‌مهێنانی ڤاكسینی سینۆفارمی چینی له ئه‌بوزه‌بی ده‌كه‌ن، چونكه ئیمارات له سه‌ره‌تاوه متمانه‌ی به ڤاكسینه‌كه كردووه و سه‌ركه‌وتنیشی به‌ده‌ست هێناوه.
به‌پێی توێژینه‌وه‌كانی ئیمارات، ده‌ركه‌وت ڤاكسینی سینۆفارمی چینی به ڕێژه‌ی 86% سه‌ركه‌وتووه له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا و به وه‌رگرتنی دوو ژه‌م لێی، ده‌توانرێ توانای به‌رگریی جه‌سته دژ به ڤایرۆسه‌كه زیاد بكرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق