حکومەتى عێراقى دوایین قۆناخى گرێبەستى گەڕى پێنجەمى مۆڵەتى دەرهێنانى نەوتى لەگەڵ دوو کۆمپانیاى چینى و ئیماراتى واژۆ کرد بۆ دەرهێنانى نەوت لە کێڵگە سنوورییەکان لە سێ پارێزگاى عێراق کە هاوسێى کۆمارى ئیسلامیى ئێرانن.
رۆژی 21ـى شوباتى 2023، وەزارەتى نەوتى عێراق دوایین قۆناخى گرێبەستى گەڕى پێنجەمى مۆڵەتى دەرهێنانى نەوتى لە کێڵگە سنوورییەکان واژۆکرا. ئەو گرێبەستە شەش کێڵگەى نەوتى دەگرێتەوە لە پارێزگاکانى دیالە، میسان و بەسرە کە هاوسنوورن لەگەڵ کۆمارى ئیسلامیى ئێران.
محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانى عێراق لە رێوڕەسمی واژۆکردنى ئەو گرێبەستە رایگەیاند: "ئەو گرێبەستە ماوەى پێنج ساڵە دواکەوتووە، ئەوە زیانى ئابوورى و ژینگەیی لە عێراق داوە."
ئەو گرێبەستانەى وەزارەتى نەوتى عێراق لەگەڵ کۆمپانیاکانى جیۆ جیدى چینى و نەفت هیلالى ئیماراتین.
ئەو کێڵگانەى کە بەگوێرەى گرێبەستەکە وەبەرهێنانیان تێدا دەکرێت بریتین لە کێڵگەکانى نەفتخانە، گلابات و ئینجانە لە دیالە و کێڵگەکانى سندیباد و خەزەر لە بەسرە، هەروەها کێڵگەى نەوتى حوێزە لە میسان.
لەو رێوڕەسمەدا حەیان عەبدولغەنی، وەزیرى نەوتى عێراق رایگەیاند، بەهۆى گرێبەستەکانى گەڕى پێنجەمەوە رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت بەرهەم دەهێندرێت و پلانیان هەیە بۆ ئەنجامدانى گەڕێکى نوێى گرێبەستى مۆڵەتى کۆمپانیاکان بۆ زیادکردنى بەرهەمى گاز.
پێشتر حکومەتى عێراق پێنج گەڕى دیکەى مۆڵەتى بەرهەمهێنانى نەوتى لەگەڵ کۆمپانیا جیهانییەکان وژاۆ کردووە لەسەر بنەماى پێشکێشکردنى حزمەتگوزاریى دەرهێنان و هەناردەى نەوت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق