كوردپلات
-
به‌گوێره‌ی راپۆرتێكی رۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی، پێشبینی ده‌كرێت له ماوه‌ی 3 مانگی داهاتوودا رۆژانه 300 هه‌زار كه‌س له وڵاتانی ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌هۆی برسێتییه‌وه بمرن.
ئه‌و رۆژنامه‌یه له زاری ئێلیزا بێ‌س بایرێت، گوته‌بێژی رێكخراوی پرۆگرامی خۆراكی جیهانی "WFP" گواستییه‌وه، ده‌رنجامی ڤایرۆسی كۆرۆنا زۆر له په‌تاكه‌ی مه‌ترسیدارتر ده‌بن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، رۆژانه ئه‌و رێكخراوه هاوكاری خۆراك به‌سه‌ر زیاتر له 135 ملیۆن كه‌س له 36 وڵاتی جیهان دابه‌ش ده‌كات، كه زۆربه‌یان كه‌وتوونه‌ته كیشوه‌ری ئه‌فریقیا و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، له‌كاتێكیشدا كه ئه‌و رێكخراوه بۆ هاوكارییه‌كانی پشت به ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكی رۆژئاوا و وڵاتانی سه‌رمایه‌داری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری جیهان و گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌تایه بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ش كه هاوكاری پێشكه‌ش به‌و رێكخراوه ده‌كه‌ن، پێشبینی ده‌كرێت كاریگه‌ری زۆر نه‌رێنی له‌سه‌ر كاری ئه‌و رێكخراوه دابنێت و نه‌توانێت وه‌ك پێشتر هاوكارییه خۆراكییه‌كانی به خه‌ڵكی هه‌ژار بگه‌یه‌نێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له كۆی ئه‌و 36 وڵاته زیاتر له 135 ملیۆن كه‌س به ئاستی جیاواز برسی ده‌بن، له‌كۆی ئه‌و وڵاتانه‌ش ته‌نیا له 10 وڵات زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س هه‌ن، كه رۆژانه له لێواری مردن نزیك ده‌بنه‌وه و ئه‌گه‌ر رۆژانه ئه‌و هاوكارییانه‌یان پێیان نه‌گات رووبه‌ڕووی مه‌رگ ده‌بنه‌وه.
هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات، له ئێستادا له 9 وڵاتی ئه‌فریقی 20 ملیۆن كه‌س تووشی به‌دخۆراكی بوونه و پێشبینی ده‌كرێت تا سێ مانگی داهاتوو ئه‌و ژماره‌یه بۆ 34 تا 43 ملیۆن كه‌س به‌رزببێته‌وه و له ئه‌گه‌ره‌كانی دروستبوونی ئه‌و كێشه‌یه‌ش، پێده‌چێت رۆژانه 300 هه‌زار كه‌س له برسان بمرن. بۆ به‌هاناوه‌چوونی ته‌نیا ئه‌و 9 وڵاته‌ش، رێكخراوی خۆراكی جیهانی جه‌خت له‌سه‌ر پێویستییان به 500 ملیۆن دۆلار ده‌كاته‌وه.
سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌ش كه زۆرترین كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ده‌بێت ئاشكرایكرد، هه‌ریه‌ك له وڵاتانی یه‌مه‌ن، سووریا، ئه‌فغانستان، باشووری سوودان، سوودان، كۆنگۆی دیموكرات، نێجیریا، هایتی، ڤه‌نزوێللا و ئه‌سیوپیا له ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه‌ن.
رۆژنامه به‌ریتانییه‌كه باسی ئه‌وه‌شی كردووه، ئه‌و خێزانانه‌ی شه‌ڕی مان و نه‌مان له ژیاندا ده‌كه‌ن و بۆ بژێوییان پشت به ئه‌ندامێكی خێزانه‌كه‌یان له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌به‌ستن، كه مانگانه پاره‌یان بۆ ده‌نێرێته‌وه، له سه‌رده‌می كۆرۆنادا50% ناردنی پاره بۆ خێزانه‌كانیان كه‌میكردووه.
ده‌شڵێت: هۆكاری ئه‌و قه‌یرانه ته‌نیا كۆرۆنا نییه و پێشبینی وشكه‌ساڵیش ده‌كرێت، به‌ڵام بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه ئه‌وه‌نده‌ی دیكه ئه‌و قه‌یرانه‌ی قووڵتر كردووه‌ته‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه ئابووریناس و رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و وڵاتانه‌ی ژێرخانێكی ئابووری لاوازییان هه‌یه، پێویستییان به ترلیۆنه‌ها دۆلار هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن له‌سه‌ر پێی خۆیان بوه‌ستن.
له به‌رامبه‌ریشدا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان دووپاتی كرده‌وه، بۆ به‌هاناوه‌چوونی به‌په‌له‌ی ئه‌و وڵاتانه، پێویسته ملیاره‌ها دۆلار ئاماده بكرێت.
له كۆتایی راپۆرته‌كه‌دا رۆژنامه‌ی گاردیان نووسیویه‌تی: ده‌بێت هه‌ماهه‌نگییه‌كی به‌هێز له نێوان وڵاتانی جیهاندا دروست بێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن كۆنترۆڵی ئه‌و دۆخه بكرێت.
K24

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق