عێراق دوای 50 ساڵ بڕیارێكی جیاواز لەبارەی ھاوردەی گەنم دەدات

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - ئابووری
بۆ یەكەمجارە دوای نیو سەدە، عێراق گەنم ھاوردەناكات و ئامادەكاری بۆ ھەناردەی جۆ دەكات.
وەزارەتی كشتووكاڵی عێراق رایگەیاند، لە ھەناردەی نزیكەی 850 ھەزار تۆن بەرھەمی جۆ بۆ دەرەوەی وڵات نزیكبوونەتەوە، بەڵام یەكەمجارە لە دوای 50 ساڵ، گەنم ھاوردە ناكات.
راشیگەیاندووە، لە ساڵی 2018ـەوە پلانێكی ستراتیژیان داڕشتووە، بۆ ئەوەی ئەگەر بێت سنوورەكان دابخرێن یانیش دۆخێكی ناھەمواری لە ناكاو رووبدات ،  دەستبەرداری ھاوردە بن.
ھەروەھا كاری لەسەر رێگەگرتن لە ھاوردەی 25 بەرھەم كردووە، بەو پێییەی كە لە ناوخۆدا توانراوە بێ كێشە و بەكاتێكی خێرا بەرھەمبھێندرێت.
جەختیشیكردەوە، ڤایرۆسی كۆرۆنا وەك تاقیكردنەوەیەكی راستەقینە بۆ تواناكانی وەزارەتەكە دادەنرێت، لە رووی دابینكردنی ئاسایشی خۆراكەوە.
سەرچاوە: ئاژانسی واع

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif