ئەڵمانیا لە 50 ساڵی ڕابردوودا زیانی وای بەرنەكەوتوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات
-
ئاژانسی فرانس پرێس داتای زیانە ئابورییەکانی کۆرۆنای لەچەند وڵاتێک بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتوە، بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە پێشبینی دەکرێت لەمساڵدا ئابوری ئەڵمانیا گەورەترین زیانی بەربکەوێت.

چاوەڕێدەکرێت لە لەکۆتایی ئەمساڵدا رێژەی زیانە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە کە زیانی کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە بگاتە لەسەدا 6.3
بە گوێرەی زانیارییەکان، لەچارەسەکی یەکەمی ئەمساڵدا ئابوری ئەڵمانیا بەقەبارەی یەک ترلیۆن یۆرۆ زیانی بەرکەوتوە و چاوەڕێدەکرێت لە لەکۆتایی ئەمساڵدا رێژەی زیانە ئابورییەکانی ئەو وڵاتە کە زیانی کۆی بەرهەمهێنانی ناوخۆییە بگاتە لەسەدا 6.3.

شارەزایانی ئابوری پێشبینیدەکەن لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا ( مانگی نیسان تا کۆتایی مانگی حوزەیران) ئابوری ئەڵمانیا بگاتە قۆناغی خراپترین دۆخ
شارەزایانی ئابوری پێشبینیدەکەن لەچارەکی دوەمی ئەمساڵدا ( مانگی نیسان تا کۆتایی مانگی حوزەیران) ئابوری ئەڵمانیا بگاتە قۆناغی خراپترین دۆخی ئابوری دوای هەستانەوەی لەجەنگی جیهانی دوەم.

لەوبارەیەوە پیتەر ئەڵتمایەر، وەزیری دارایی ئەڵمانیا رایگەیاندوە، قەبارەی زیانە ئابورییەکانی ئەڵمانیا بەزیاتر لە یەک ترلیۆن یۆرۆ مەزەندە دەکرێت.
ئاشکراشیکرد، پاکێجێکی باشیان هەیە بۆ هەستانەوەی ئابوری وڵاتەکەیان و لەئایندەیەکی نزیکدا پێشکەشی دەکەن.
و/خندان

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif