كوردپلات - KurdPlat
-
شیروان محه‌مه‌د ئه‌مین
-
كورد ده‌ڵێت بانگى محه‌مه‌د(ص) به ئاشكرا خۆشه، به‌ڵام سه‌رۆكى حكومه‌تى هه‌رێم تائێستا ئاماده‌نه‌بووه مایه‌پوچ بوونى كابینه‌كه‌ى ئاشكرا بكات، ئه‌مه‌ش هۆكار گه‌لێكى له پشته وه‌ك ده‌ستى پێشینه‌ى باوك و ئامۆزا له به‌ڕێوه‌بردنى ساڵانى پێشووى هه‌رێمى كوردستان و كه‌ڵه‌كه‌بوونى كێشه ئابورى و سیاسى و ئیدارییه‌كان .
ماوه‌ى 28 ساڵه، حكومه‌ته ساواكه‌مان هێشتا نه‌یتوانیووه مه‌مكه مژه‌كه‌ى فڕێ بدات و له ئاماژه‌كانى جه‌سته‌وه به‌ڕوونى بێته‌گۆو سه‌رپێ بكه‌وێت، بۆیه تا ئێستاش چاوه‌ڕوانى به‌غدا ده‌كات، كه موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى بۆ بنێرێت.
هاوڵاتیانی عێراق به گشتى و به تایبه‌تى هه‌رێمی كوردستان، له قورسترین بارودۆخی ژیاندان، به شێوه‌یه‌ك كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه قه‌یران‌و نه‌هامه‌تی ڕووی تێكردون.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى ئێستا‌و سه‌رۆكی پێشووى حكومه‌ت، به میدیاكانی ووت" به‌غدا موفلیسه‌و پاره‌ی نیه" ئه‌و كات چاودێرانی ئابورى و سیاسى وه‌ڵامیاندایه‌وه‌و وتیان " ئه‌گه‌ر به‌غداد موفلیسه بۆ وه‌فدی هه‌رێم له ده‌رگای ده‌دات و داوای پاره‌و بودجه‌ی لێده‌كات"
لەكۆتایی 2017 هەولێرو بەغدا لەسەر ئەوە رێككەوتن، كە هەرێم رۆژانە بڕی 250 هەزار بەرمیل نەوت لەرێگەی كۆمپانیای نیشتمانی سۆمۆ هەناردە دەكات‌و داهاتەكەی رادەستی بەغدا دەكرێت، لەبەرانبەردا، حكومەتی عێراق بەرێژەی 12.67% بودجەی هەرێم رەوانە دەكات.
به‌پێى نوسراوێك كه رۆژى 16ى نیسانى 2020 حه‌مید نه‌عیم غازی، ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، واژۆی له‌سه‌ر كردووه، تیایدا هاتووه "به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوونی كوردستان بۆ راده‌ستكردنی بڕی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه بڕیاردراوه پاره‌ی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران رابگیردرێت".
ئاشكرایه كه حكومه‌تى هه‌رێم زۆر شه‌رمنانه‌و به شێوه‌یه‌كى ناڕاسته‌وخۆ مایەپچووبوونی خۆى ڕاگه‌یاندووه، هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌ى له ڕابردودا وته‌بێژى حكومه‌ت وتى" داهاتى هه‌رێم له ژێر سفردایه"، هه‌روه‌ها له كۆبوونەوە ئۆنلاینه‌كه‌ى ئەنجوومەنی وەزیران دانیان به‌وه‌دانا كه " ئەو پارەی لەداهاتی كوردستان كۆدەكرێتەوە، بەشی موچە ناكات، حكومەتی عێراقیش ئامادەنییە بەشە بودجەو موچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنرێرێت"
ئه‌م لێدوانه‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران له كاتێكدایه فه‌رمانبه‌ران زیاتر له 47 رۆژه موچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، حكومه‌ت له چوار ساڵى ڕابردودا قه‌رزدارى سه‌رجه‌م موچه‌خۆران و فه‌رمانبه‌ران بووه، به‌ڵام تا ئێستا سه‌رۆك وه‌زیرانى پشت كۆمپیوته‌ر له‌سه‌ر كورسى ده‌سه‌ڵات دانیشتووه‌و مێشێك نه‌بۆته میوانى، بێ‌ئاگا له‌وه‌ى هاوڵاتیان چۆن ژیانى رۆژانه‌یان به‌ڕێده‌كه‌ن، كاسبكاران چه‌نده توشى گرفتى ئابورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بوون، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌هۆى سیاسه‌تى هه‌ڵه‌ى سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنى نه‌وت و سامانى سروشتى هه‌رێم.
ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانى كابینه‌كه‌ى مه‌سرور بارزانى، پێیانوایه ناتوانن بژێوى ژیانى خه‌ڵك له‌وه زیاتر گه‌شه نه‌كات، پێویسته له ئێستاوه ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، چونكه ئاماژه‌كان دیارن كه له دونیادا قیامه‌تى حكومه‌ت دێته دى، له‌و كاته‌شدا ته‌وبه‌كردن و پۆزش هێناوه بۆ گه‌ل هیچ سه‌نگ و وه‌ڵامێكى ئه‌رێنى نابێت.
حزبى ده‌سه‌ڵات ته‌نانه‌ت له ڕووكه‌شى ده‌وڵه‌مه‌ندى و لاف و گه‌زافى خه‌رجییه‌كانى میدیا جۆر به‌جۆره‌كانى و كارى ڕێكخراوه‌یى هیچ ته‌نگه‌ژه‌یه‌كى ئابورییان پێوه دیار نییه‌و به‌رده‌وامن له چالاكى، له كاتێكدا رۆژانه هاوڵاتیان له كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌گرییه‌و ناڵه‌وه باس له نه‌بوونى خۆراگ و هه‌ڕه‌شه‌ى ئابورى له سه‌ر بارودۆخى زینده‌گییان ده‌كه‌ن.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق