شارەزایەكی ئابووری پێشنیارێك ئاراستەی حكومەت دەكات

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ

دكتۆر كاروان حمە ساڵح لە ڕێگەی فەیسبوكی خۆیەوە پێشنیارێك بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەژاری و ئەو ئاسەوارە دەخاتە ڕوو كە بە هۆی نەوتەوە ڕووبەڕووی وڵاتانی خاوەن نەوت بوەتەوە و جیهانی دوچاری ژڵەژانی ئابوری كردۆتەوە
دكتۆر كاروان كە شارەزای ئابوری و سیاسەتی ئابوریە دەنوسێت

(ئاشکرایە کە وەک چۆن ژووری عەمەلیات و تیمی بەگژداچوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێکهێنرا بۆ ڕزگاربوون لەو پەتایە، سەرکەوتنی باش بەدەست هات، هەر بۆیە لێرەشەوە زۆر بە کورتی پێشنیار دەکەم بۆ حکومەتی هەرێم و دەزگا پەیوەندیدارەکان کە;
نەخشەی ئیداریی هاوشێوە لە چواچێوەی ڕێکار و پلانی پێشوەخەتە دابڕێژرێت لە سەر بنەمایەکی “نیشتیمانیی و شەفافیەت“، بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم دۆخە خراپە ئابووری و شلەژانە ئابوریەی کە جیهانی گرتۆتەوە و ئاسەوارە زۆر خراپەکانی ڕووی لە وولاتانی پشتبەستووە بە نەوت، بە تایبەت ئەم ناوچەیەی ئێرەکە هەرێمی کوردستانە (نە احتیاطی دارایی هەیە و نە ژێرخانی ئابووری و نە دەوڵەت تا بوانێت قەرز بکات)، چونکە بە دڵنیاییەوە گەر بە عەقل و پلانی ووردەوە لە ئامادەسازیدا نەبین، لێرە ڕایدەگەیەنین کە زیانەکان زۆر زیاتر دەبێت لەوەی کە چاوەڕێ دەکرێت! )

                           

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif