كوردپلات - هەواڵ
-
ئەمرۆ ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبویەوە لە دوای كۆبونەوەكەش بەلاغێكی راگەیاند .
لەبەلاغی كۆتایی كۆبونەوەكەدا ئەوەهاتووە بژێوی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ لە پێشەوەی پێداویستی و ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێمەو هەرگیز ڕەوا نیە دوابخرێت
هەرلەبەلاغەكەدا ئەوەش هاتووەپرسی چاكسازی ڕاستەقینە لەئەركە هەنوكەیەكانی هەرێمی كوردستانەو دەرفەتی پاشخستنی بە هیچ پاساوێك ڕەوا نیە"
بەلاغی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی جێبەجێكردن
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
ئەمڕۆ سێ شەممە 28ی نیسانی 2020، ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دا بە ئامادەبوونی بەڕێزان سەرۆكی هەردوو فراكسیۆنی یەكگرتوو لە پەرلەمانی كوردستان و عێراق ، پاش تاوتوێی دۆخەكە ئەم ڕاگەیەندراوەی ڕاگەیاند:
سەرەتا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سوپاسی خودا دەكەین و دەستخۆشی دووبارە دەكەینەوە بۆ سەرجەم ئۆپەراسیۆنەكانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای (ڤایرۆسی كۆرۆنا ) كە بەخۆشحاڵیەوە قۆناغێكی سەختی تێپەڕاندوەو پشت بەخوا بەرەو كۆتای دەڕۆین..
سەرەتا وێڕای پیرۆزبایی هاتنی مانگی پیرۆزی ڕەمەزان، سوپاسی خودا دەكەین و دەستخۆشی دووبارە دەكەینەوە بۆ سەرجەم ئۆپەراسیۆنەكانی ڕوبەڕوبونەوەی پەتای (ڤایرۆسی كۆرۆنا ) كە بەخۆشحاڵیەوە قۆناغێكی سەختی تێپەڕاندوەو پشت بەخوا بەرەو كۆتای دەڕۆین..
1. بژێوی هاوڵاتیان و موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ لە پێشەوەی پێداویستی و ئەركی سەرەكی حكومەتی هەرێمەو هەرگیز ڕەوا نیە دوابخرێت و مامەڵەی سیاسی پێوەبكرێت..
بۆیە داواكارین حكومەتی هەرێم بەرپرسانە مامەڵەی ئەم پرسە بكات و هەرچی زووە هاوڵاتیان دڵنیا بكاتەوە لە بژێوی ماڵ و منداڵیان..
بۆیە داواكارین حكومەتی هەرێم بەرپرسانە مامەڵەی ئەم پرسە بكات و هەرچی زووە هاوڵاتیان دڵنیا بكاتەوە لە بژێوی ماڵ و منداڵیان..
2. ڕاستە قەیرانی دارایی جیهانی گرتووەتەوە و ئێمەش بەشێكین لەو قەیرانە، بەڵام ئەوەش شاراوە نیە كە هەرێمەكەمان جیاواز لە دەوڵەتانی تر گرفتی كەڵەكەبوی زۆرەو ئەو حاڵەتەی ئەمڕۆ ئەنجامی ئەو ڕابردووە نا دروستەیە چونكە ئاشكرایە گەندەڵی و ناشەفافی متمانە ناهێڵێ و بێ متمانەیش ترسناكەو دۆخەكە بەرەو قەیرانی جۆراوجۆر دەبات..
3. داواكارین كە هەرچی زووە گرفت و كۆسپەكانی پەیوەندی هەرێم و بەغدا چارەسەر بكرێ و حكومەتی هەرێم هەوڵەكانی بەشەفافیەت چڕ بكاتەوە لە ڕێكەوتن لەگەڵ ناوەند..
4. پرسی چاكسازی ڕاستەقینە لەئەركە هەنوكەیەكانی هەرێمی كوردستانەو دەرفەتی پاشخستنی بە هیچ پاساوێك ڕەوا نیە..
5. داوای فەرمانبەران بۆ موچەكانیان مافێكی ئاسایی ڕەوایەو پێویستە حكومەتی هەرێم بەجیدی وەری بگرێت و بە عەمەلی بەدەم داواكارییەكانەوە بچێت..
لەكۆتاییدا ئێمە لە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان وێڕای داوای یەكڕیزی نیشتیمانی و كۆتایی هێنان بە ناكۆكی حزبی نەخوازراو، ڕایدەگەیەنین كە بژێوی و موچەی فەرمانبەران جێی فەرامۆشكردن نیەو ئێمە بەگەرمی پشتگیری داواكانیان بەڕێكاری مەدەنی و دیموكراسی دەكەین.
ئەنجومەنی جێبەجێكردنی
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
28-4-2020
یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان
28-4-2020
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق