بۆ ئەو باشە بیگرێت

ليست هناك تعليقات
د.شێركۆ عبدلڵە

-ئای دنیا...نەمردین ژێرەكشیمان بینی..تۆ باوەڕت ئەكرد وابێ؟
+بەڵێ ئەی چۆن.تۆ خۆت ،سەدساڵ عومرت بێ ،ھە مووجارێ بۆت باس نەئەكردین ئەتگوو قسەی ئیعلام و میعلام دەستخەڕۆت نەكات.شتەكە بە تڕ بەندە
-من وام ئەگوو؟
+تەبعەن .ماشەڵڵات لێ بێ ھەممو دەققەیەك ئەم ڕۆژەت لەبەر چاو بوو .ئەتزانی كەرێك بە پارەی بەفر بیكڕیت ئاو ئەیبات
-كەری چی عەیبە كوڕم .خەڵك گوێی گرتووە
+باشە لەبەرخاتری جەنابت ئەوا كردم بە گوێدرێژ
-ئافەرم.. گوێدرێژ موسەقەفانە ترە و لە گەڵ عەولەمەشدا ھەڵ ئەكات .موشكیلەی نی یە
+ كام نەوعەیان ئەفەرموی گەورەم؟
-فەرق ناكات دێز بێ سپی بێ عەینی شتە
+خوا عافووت بكات ئوستاز گیان ،من گوێدرێژت عەرز ناكەم .سوعالەكەم لەسەر عەولەمە بوو .عەرزم كردیت پرسیم لە گەڵ چ جۆرەعەولەمەیەكدا ھەڵ ئەكات؟
-ئەڵێی ئەئاوا بكێشم بە قوژبنی دەمتا . یەعنی چی كام جۆرە عەولەمەیە؟! عەولەمە ھەر یەك نەوعی نی یە؟
+نا بەگم . ئەو مەعلوماتە كۆنە.ئێستا عەولەمەی بازرگانیمان ھەیە و عەولەمەی بایۆلۆجییش
-شتی وام نەبیستووە.ئەم بایۆلۆجییە خۆت دروستت كردووە
+چی خۆم دروستم كردووە ،خۆ من موختەبەرەكانی ئەمریكا نیم
-نەگبەت ئەزانی چی؟! من شەو تا خواڕۆژ ئەكاتەوە سەیری قەناتە ھینەكان ئەكەم و بەقەد تووكی سەری تۆش موجەلەم لە دەلاكخانەدا خوێندۆتەوە ،عەولەمەی بایۆلۆجییم نەبیستووە و تێی ناگەم
+ قوربان گیان عەولەمەی بایۆلۆجی بۆ ئەوە درەست نەكراوە تێ ی بگەیت
-ئەی؟؟؟
+ بۆ ئەوە دروست كراوە عەیب نەبێ بیگریت
-ھەر حاڵیی نەبووم
+ئوستاز گیان ئێستا زۆر دوور نەڕۆین مەسەلەن حەسەن زیرەك
-ئێ؟!
+گوێی لێ بگریت خۆشترە یان بیناسیت؟
-تەبعەن گوێی لێ بگریت
+دە عەولەمە بایۆلۆجییەكەش وایە .بەس بۆ ئەوە باشە بیگریت نەك لێی تێ بگەیت
_چی بگرم مەلعون؟
+كۆرۆنا

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif