وەزیری پەروەردە ورده‌كاری له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌مساڵ ده‌خاته‌ روو

ليست هناك تعليقات
كورد پلات - هەواڵ
وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ورده‌كاری له‌باره‌ی خوێندنی ئه‌مساڵی قوتابیانی كوردستان ده‌خاته‌ روو، كه‌ به‌هۆی كاریگه‌ری بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا گۆڕانكاری به‌سه‌ر سیسته‌می خوێندندا هاتووه‌ و له‌باره‌ی تاقیكردنه‌وه‌كانی پۆلی 12ی ئاماده‌ییش، چه‌ند وه‌رده‌كارییه‌كی گرنگ ئاشكرا ده‌كات.
ئاڵان حه‌مه‌ سه‌عید، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ كاتی به‌شداریكردنی له‌ ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 رایگه‌یاند، تا ئێستا چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌یان له‌باره‌ی چاره‌نووسی خوێندنی ئه‌مساڵ كردووه‌، به‌تایبه‌ت پۆلی 12ی ئاماده‌یی.
سه‌باره‌ت به‌وه‌ش كه‌ ئه‌مساڵ به‌هۆی كۆرۆناوه‌ دۆخێكی چاوه‌ڕوان نه‌كراو هاتووه‌ته‌ ئاراوه‌، ئاخۆ قوتابیانی ده‌ره‌كی پۆلی 12 كه‌ تاقیكردنه‌وه‌ی به‌راییان ئه‌نجامداوه‌ و له‌ تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا ده‌رنه‌چوون، هیچ ئاسانكاریه‌كیان بۆ ده‌كرێت كه‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیدا به‌شدار بن؟ وه‌زیری په‌روه‌ردی رایگه‌یاند، له‌ كۆبوونه‌وه‌كاندا زۆر له‌وه‌ نزیك بوونه‌ته‌وه‌ كه‌ به‌ بڕیار سه‌رجه‌م قوتابیان به‌شداری تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانی بكه‌ن، واتا پێ ده‌چێت هه‌موو قوتابیانی پۆلی 12 "دخول عام" بكرێن.
هه‌روه‌ها گوتی: حكومه‌تی عێراقیش بڕیاریداوه‌ سه‌رجه‌م قوتابیانی پۆلی 12 به‌شداری له‌ تاقیكردنه‌وه‌ی نیشتیمانیدا بكه‌ن، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی‌ له‌ تاقیكردنه‌وه‌كانی به‌راییشدا ده‌رنه‌چوون، بۆیه‌ ئه‌گه‌ره‌كان زۆر له‌وه‌ نزیكن كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانیش هه‌مان بڕیار جێبه‌جێ بكرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif