ئایندەی ئێراق لەبەردەم مەزھەب و فاشیزمدا

ليست هناك تعليقات
علی حاجی زەڵمی
-
ئایندەی ئێراق لەبەردەم خەونۆچکەی مەزھەب و فاشیزمدا

قەت  ھێزێک شک نابەین بەمانای کەلیمە بیر لە چارەنووسی مەدەنیانەو دیموکراسیانەی ئێراقیەکان بکاتەوە، چارەنووسێک کە بەدەر بێت لە سیحری چەندین ساڵەی مەزھەب و ناسیۆنالیستەکانی ئێراق، ھەرکات ئێراقییەکان لە چنگی مەزھەب رزگاریان بێت ، دەکەونە مەتەرێزی قەومی و قەوامەکانی فاشیزمەوە.

ئەمەش سروشتێکە، لە ئەزەلەوە ئێراقیەکانی تێی کەوتوون.  ھەر بۆیە لە تازەترین روداوەکانی  ئەم جارەدا ئەوەمان بۆ روون دەبێتەوە کە بەڵێ پێکھاتەکان لە ئێراقدا پێکھاتەیەکن کە لەلایەکەوە مەزھەب و شیعە گەرایی دەیجوڵێنێت، لەلایە کیشەوە نەتەوەو نەتەوەخوازی. ئەم نەزمە لە ئەدەبیاتی ئێراقیە کاندا تازە نیەو دێرینە،.
ھەرگیز ئێراق ناتوانێت لە چاڵی ئەو جەھەنەمە بێتە دەرەوە کە ناوی لێنراوە جەنگی تایفەو قەومەکانی ئێراق. ئەمرۆ ئێراق لە  حەوشەی فەوزایەکدایە کە بۆن و بەرامەی فاشیزم و دۆگماتیزمی مەزھەب دەیجوڵێنێت.

ھەر بۆیە ئەگەر عەرەبێکی سونی بەرژەوەندی و عەدالەت لە دەوڵەتی یاسادا ببینێتەوە قەت مل نادا بۆ ئەو لیستە، یاخۆ ئەگەر  کوردێک بوونی خۆی و نەتەوەکەی لە لیستی ئێراقیەدا ببینێتەوە قەت مل نادات بۆ ئەو لیستە یاخۆ ئەگەر عەرەبێک بوونی خۆی لە لیستی کوردیدا ببینێتەوە قەت مل نادا بۆ کورد، ئەمەش ماناو مەفھومی کۆنخوازی و دەمارگیری و نیپۆتیزمی ئاینە لەناو نەتەوەکانی ئێراقدا . لەبەر ئەوە  تا ئێراقییەکان بەم لۆژیکەوە بیر بکەنەوە ناگەنە دەرویەک کە ژیانی دیموکراسیانە راپێچیان بکات. ھەر بۆیە پێمان وایە ئایندەی ئێراق تاریکە لە ناو خەردەلی  خزمایەتی و نەتەوایەتی و مە زھەب گەراکاندا، ئایندەی خەڵکی ئێراق دوورە لە ھێماکانی مەدەنیەت و دیموکراسی و خۆرئاوا ژیانی ھاوبەش.

لە بەر ئەوە دەکرێت بڵێین ئێراق سیمبوڵی نەتەوە سەردەستەکان و بۆرجوا کۆنخوازەکان و سەرمایەدارە ملھورەکانی رابردووە. ئێراق زۆنگاوی جەھلی چڵێسە سەرکەشەکانی شەھوەت و شەھامەتە بەزیوەکانی ئەمرۆی دنیای عەرەبە کە کوردیشی گرتووەتەوە.
ئەو ئازایەتیەی رۆژھەڵاتناسەکان لە  ئەزمون و رابردووی کوردا باسی دەکەن ئیتر باوی نامێنێت و کۆتایی دێت.
ئیتر کورد نەتەوەیەکە چاوی لەم و ئەوەو قەت ناگاتە  ساحلێکی خەونە رزیوەکانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif