كۆمەڵی ئیسلامی: حكومڕانی خراپ، وڵاتی توشی قەیران كردوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان به‌سه‌رپه‌رشتی مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵ كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێداوە.
له‌كۆبوونه‌وه‌ی سێشممە ٢٨/٤/٢٠٢٠ ی ئەنجومەنی سیاسیدا جەخت لەسەر ئەوە كرایەوەتەوە كه‌ ئێستا ده‌ره‌نجامی سیاسه‌تی خراپی حوكمڕانیی ئه‌م وڵاته‌ی تووشی قه‌یرانی دارایی و سیاسیی كردووه‌، هاوڵاتییان پێوه‌ی‌ گرفتاربوون.
هاوكات ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی كۆمەڵ بە پێویستی زانیوە سوپاس و پێزانینی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ حكوومییه‌ په‌یوه‌ندییداره‌كان بكات كه‌ ماندووبوون و دڵسۆزانه‌ بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆڕۆنا ئه‌ركیان كێشا له‌وماوه‌یه‌دا

له‌كۆتاییدا ئه‌نجوومه‌نی سیاسیی جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كردوەتەوە، كه‌ پێویسته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم هه‌وڵ بدات بژێوی هاوڵاتییان به‌گشتیی و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌تایبه‌تیی دابین بكات.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif