پشتبەستن بە داهاتی نەوتی بەرەو کوێ؟

ليست هناك تعليقات


زانیار قەرەداغی

ئەمرۆ نرخی یەک بەرمیل نەوت دابەزی بۆ نزیکی ۱۰ دۆلار کە  زیاد لە ۲۰ ساڵە داشکانی وای بەخۆوە نەدیوە که لە ساڵی ۱۹۹۸ بەم شێوەیە داشکانێکی زۆر گەورە لە نرخکەیدا رویداوە.

ئێستا زۆررێک لە وڵاتان بیر لە فرۆشتنی نەوت ناکەنەوە بەهۆی ئەو نرخە کەمەی هەیەتی کەرەنگە نزیک بێتەوە لە کولفەی دەرهێنانی وە لەهەمانکاتدا بیر لە کرینیشی ناکرێەوە چونکە حەزان و ستۆرەیجەکانیش روو لە پربونەو دیسان ئەمیش کولفە و پارەیەیکی دەوێت کە رەنگە نزیک بێت لە نرخی ئێستای نەوتەکە یان زیاتر بۆیە خواست لەسەر کرینیش نامێنێت.

جا ئێمە وەک هەرێمی کوردستانش هەمیشە ۱۰ دۆلار خوار نرخی ئاسای خۆی نەوتەکەمان بۆ ساخدەکرێتەوە بەهۆی ئەوەی  هەرێمین و حکومەتی ناوەند نین پێویستمان بە لایەنێکە  ساخیکاتەوە کە وڵاتانی ئێران و تورکیان بە نسبەت  ئێستای کوردستان جا لەو پارەیەی دەمێنێت نیوەی نرخەکەی بۆ کۆمپانیا بەرهەمهێنەرەکانێتی بەهۆی ئەو جۆرە عەقدەی کە دەکرێت هەمیشە کۆمپانیاکان زاڵن و حکومەتی هەرێم بەزیو پاشان نەقڵی بە قاجاخ و بۆری بۆ  وڵاتانی دراوسێ مایەوە نیوەی نرخەکە کە رەنگە لەحاڵی ئێستادا زەرەرمەترین لایەنی فرۆشیار ئەم حکومەتەی خۆمان بێت.

 وڵاتی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە تاکە سەرچاوەی داهاتیان نەوتە کە خاوەن هیچ بازرگانی و پیشەسازیەکی خۆی نیە و هەموو پێویستێکانی لە وڵاتانی ترەوە هاوردە دەکات لە دۆخێکی وەک ئێستادا سەختیەکی ئێجگار زۆر رویتێدەکات دەبێ بیر لە وەرگرتنی قەرز بکاتەوە رەنگە ئەمە بۆ عێراق کە حکومەتی ناوەندە ئاسانتر بێت وڵاتان و بانکی نێودەوڵەتی هاوکاریبێت ئەی کوردستان چی ؟؟؟

ئومێد دەکەم ئەمە هۆکارێک بێت بۆ بوژانەوەی سەرچاوە داهاتێکانی تری وەک کشتوکاڵ و گەشتوگوزار وە بیر لە بواری پیشەسازی بکرێتەوە کە ئێمەش وەک وڵاتانی تر بتوانین لە پاڵ داهاتی نەوت خاوەن هەموو  داهاتەکانی تربین چونکە هیچمان کەمتر نیە لەوان جگە لە حکومەتێکی خەمخۆر و دڵسۆز بۆ هاوڵاتی و نیشتیمانەکەی خۆیان.

وە رەنگە چیتر غازی سورشتی زیاتر مامەڵە و بازرگانی پێوە بکرێت و ببێتە بەشێک لە جێگرەوەی ئەو نەوتە خاوەی بازرگانی جیهانی پێوە گرێ درابوو ئەمەش دوای ئەوەی  ئمرۆ نرخی نەوت داشکانێکی زۆری بەخۆوە بینی کە
 ۱ بەرمیل نەوتی سوری تەکساس نزم ترین نرخی نەوتی تۆمارکردوو بوو بە  تەنها یەک دۆلار .



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif