عەلی باپیر: ئەو نەفەسەی ئێستا هەر درێژەپێدانی نەفەسی شاخە

ليست هناك تعليقات
كورد پلات - هەواڵ
ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، شار بەڕێوەبردن و وڵات بەڕێوەبردن پێویست بە نەفەسێکی دیکە و عەقڵییەتێکی دیکە دەکات و بۆچوونی وایە کە ئەو نەفەسەی ئێستا، هەر درێژەپێدانی نەفەسی شاخە.

عەلی باپیر، ئەمیری کۆمەڵی ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکی میدیایدا رایگەیاند، "زۆرجار پێم سەیرە یەکێتی و پارتی شوکری نیعمەتی خوا ناکەن کە خەڵکێکی گوێ لە مست، زۆر بێدەنگ و رازی بە هەمووشتێکیان لەبەردەستە."

لەبارەی ئەو پرسیارەی کە ئایا لایەنە سیاسییەکان بابەتی دوو ئیدارەیی وەکو کارتی فشار لەبەرامبەر یەکتریدا بەکاردەهێنن؟ عەلی باپیر ئاماژەی بەوەدا، "ئایا هەموو کەس نازانێت لێرەوە تا دێگەڵە جۆرێکە و لە دێگەڵە بەولاوە جۆرێکی دیکەیە؟."

لەبارەی کاریگەریی ئۆپۆزسیۆنیشەوە رایگەیاند، "هەندێک دەستکاری ئۆپۆسزیۆن کرا، هەندێک خەڵک دروستکرا و قیتکرایەوە زەڕبەی دا لە سومعەی ئۆپۆسزیۆن."

لە بابەتی حکومڕانیشدا باسی لەوەکرد، "کەمیش بەدەستی ئەمینەوە زۆر دەبێت و زۆریش بەدەست خائینەوە کەم دەبێت."

رۆژی دووشەممە، کاتژمێر ٩:٠٥ خولەکی شەو، چاوپێکەوتنەکەی ئێن ئاڕ تی لەگەڵ عەلی باپیردا پەخشدەکرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif