ئەم دوو مەرزە بە فەرمی كرانەوە

ليست هناك تعليقات

كوردپلات- هەواڵ
-
دوای ماوەیەك داخرانیان بەھۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، وەزارەتی ناوخۆی ھەرێمی كوردستان بڕیاری كردنەوەی ھەردوو مەرزی كێلێ و تەوێڵە دا.

بەگوێرەی نووسراوێكی وەزارەتی ناوخۆ بڕیاردراوە، ھەردوو مەرزی تەوێڵە لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە و كێلێ لە سنووری ئیدارەی راپەڕین.

ئاماژە بەوەشكراوە، پێویستە گشت رێكارە تەندروستییەكان پەیڕەو بكرێت، ھەروەھا رێگاش بە ھاتن و چوونی ھیچ گەشتیارێك نادرێت.

لەلایەكی دیكە بەڕێوەبەرایەتی گشتی گومرگی ھەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ مەرزی تەوێڵە دەكرێتەوە و سبەی 29/4/2020 مەرزی كێلێ دەكرێتەوە. لە نووسراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، پەیڕەوی سەرجەم رێكار و رێنماییە تەندروستییەكان و خۆپارێزی لە پەتای كۆرۆنا بكرێت.
و:هاوڵاتی


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif