كورد پلات - هەواڵ
وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان تووشبوونی دوو کەسی دیکەی بە کۆرۆنا لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند کە پیاوێکی 80 ساڵان و گەنجێکی 29 ساڵانن.
لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، پیاوە تەمەن 80 ساڵانەکە دانیشتووی شارباژێڕی سەر بە پارێزگای سلێمانییە و گەنجە تەمەن 29 ساڵانەکە خوێندکارە و لە روووسیا لە ڕێگەی کفری گەڕاوەتەوە و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارە.
ئەمە بۆ یەکەمجارە تووشبوونی کۆرۆنا لە شارۆچکەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار تۆماردەکرێت.
ئەمە بۆ یەکەمجارە تووشبوونی کۆرۆنا لە شارۆچکەی رزگاری سەر بە قەزای کەلار تۆماردەکرێت.
هەڵۆ محەممەد، پەیامنێری رووداو لە گەرمیان رایگەیاند، ئەو کەسە خوێندکاری زانستە سیاسییەکانە و دوو رۆژ لەمەوبەر لە رێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا گەڕاوەتەوە و لە بازگەی کفری هەستی پێدەکرێت کە تەندروستیی باش نییە "کەرەنتینە دەکرێت و دوای پشکنین دەردەکەوێت هەڵگری کۆرۆنایە".
دەقی راگەیێندراوی وەزارەتی تەندروستی:
دەرەنجامی نوێ ...
لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، دوو تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە پارێزگای سلێمانی دەستنیشانکران، پیاوێکی تەمەن 80 ساڵ دانیشتووی شارباژێڕە و ئەوەی دیکەیان پیاوێکی تەمەن 29 ساڵە قوتابیە لە وڵاتی ڕوسیا گەڕاوەتەوە لە ڕێگای کفری و دانیشتووی ناحیەی رزگاری سەر بە قەزای کەلارە.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق