كوردپلات - هەواڵ
-
ئەمرۆ ٢٦/٤/٢٠٢٠ ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بەیاننامەیەكیان بڵاوكردەوە و ڕایانگەیاند(ئێمە لەدەستەی نارازی مامۆستایان لەگەرمیان رایدەگەیەنین چیتر لەتوانای هیچ لایەكماندا نەماوە بەرگەی بێ موچەی بگرین و لە ئایندەیکی زۆر نزیکدا لەگەل سەرجەم شاروشاروچکەکاندا هەڵویستی شارستانی خۆمان رادەگەینین)
هەر لە بەیاننامەكەدا مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان، پشتیوانی هەڵوێستی تەندروستكاران دەكەن و تیایدا هاتوە( پشتیوانی تەواوی هاوڕێیانمانین لەكەرتی تەندروستی كە دەستیان داوەتە مانگرتن، دڵنیایش دەدەین کە بێدەنگ نابین)
مامۆستا نەبەرد ئەحمد، ئەندامی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی گەرمیان بە كوردپلات ی ڕاگەیاند( تا ئیستا میکانیزمی فشارمان دیاری نەکردووە،چونکە ئەمانەوێ بە گفتوگۆ و هەماهنگی لەگەل ئەنجومەنی مامۆستایانی نارازی شارو شاروچکەکان ی هەرێم دیاری بکەین و ،پاشان بە شیوەیەکی شارستانی فشارەکانمان دەست پێبکەین)
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق