ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی پڕۆژەی لامەركەزیەت دادەڕێژێ

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەك لە نوێنەری فراكسیۆنەكان پێكدەهێنێت بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی زانستی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی و سەرۆكی ئەنجومەنەكەش رایدەگەیەنێت، پڕۆژەكە بە تەواوی خزمەت بە هاووڵاتیان دەكات.

ئەمڕۆ دوو شەممە 27-4-2020، ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە گەلی كوردستانی رایگەیاند: ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لیژنەیەكی لە نوێنەری سەرجەم فراكسیۆنەكانی ئەنجومەن پێكهێناوە بۆ ئامادەكردنی پڕۆژەیەكی تەواوكاری زانستی لامەركەزی كارگێڕی و دارایی كە بە تەواوەتی خزمەت بە هاووڵاتیان بكات.

وتیشی: بە جێبەجێكردنی پڕۆژەی لامەركەزیەت هاووڵاتیان بەشێك دەبن لە سیستمی ئابوری و كارگێڕی.

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی راشیگەیاند: لە ئێستادا پرەنسیپی لامەركەزیەت سەركەوتنێكی بەرچاو بەدەستدەهێنێت لەبەرئەوەی پرەنسیبی لامەركەزی بۆ دەربازبوونە لە قەیرانەكان و بۆ بارودۆخی ئێستای هەرێم رۆڵێكی گرنگی دەبێت، چونكە هەر ئیدارەیەكی سەربەخۆ دەتوانێت كاروباری كارگێڕی خۆی رێكبخاتەوە و بەمەش ئەركەكانی حكومەت كەمدەبنەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif