كورد پلات - هەواڵ
مانگی رەمەزان نزیکبووەتەوە و بۆ هاوکاریی موسڵمانان لە جێبەجێکردنی ئەرکە ئایینییەکانیان، شای سعودیە رەزامەندی دەربڕیووە لەسەر کردنەوەی دوو مزگەوت لە مانگی رەمەزاندا بۆ ئەنجامدانی نوێژی تەراویح.
میدیاکانی سعودیە بڵاویانکردەوە، شا سەلمان، شای سعودیە رەزامەندی دەربڕیووە لەسەرکردنەوەی هەردوو مزگەوتی گەورەی مەککە و مزگەوتی نەبەوی لە مەدینە لە مانگی رەمەزاندا و موسڵمانانی ئەو وڵاتە دەتوانن لەو مانگەدا لەو دوو مزگەوتە نوێژەکانی تەراویح بکەن.
کردنەوەی ئەم دوو مزگەوتە لە کاتێکدایە کە بڕیاری قەدەخەی هاتووچۆ لە سعودیە بەردەوامە و هاوکات سەردانی عومرەکارانیش بۆ مەککە و مەدینە هەڵپەسێردراوە.
تائێستا لە سعودیە 11 هەزار و 631 کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 109 کەس گیانیان لەدەستداوە و هەزار و 640 کەسیش چاکبوونەتەوە. 21ـی ئەم مانگە، بەرپرسانی سعودیە داوایان لە خەڵکی وڵاتەکەیانکرد لە رەمەزانی ئەمساڵدا نوێژی تەراویح لە ماڵەکانیدا بکەن و مزگەوتەکان بە داخراوی دەمێننەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە رۆژی سێشەممە 21-04-2020 د. عەبدولڕەحمان بن عەبدولعەزیز سودەیس، سەرۆکی کاروباری گشتیی هەردوو مزگەوتی پیرۆزی مەککە و مەدینە لە سعودییە لە توویتێکدا لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی توویتەر رایگەیاند، "بۆ رێگرتن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەڵپەساردنی پێنج نوێژەکە و نوێژی تەراویح لە مزگەوتی حەرام لە مەککە و مزگەوتی پێغەمبەر لە شاری مەدینە لە مانگی رەمەزانی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت".
رۆژی 23ـی ئادار لە سعوودیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی راگەیاند و بڕیاری داخستنی مزگەوتەکانی دا.
رۆژی 23ـی ئادار لە سعوودیە بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا باری نائاسایی راگەیاند و بڕیاری داخستنی مزگەوتەکانی دا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق