بەپێی راپۆرتە جیهانییەكان، چوار هەفتە پاش سەرهەڵدانی پەتا كوشندەكەی ئیسپانیا، ویلایەتی سانفرانسیسكۆی ئەمریكا قەدەغەی هاتوچۆ و رێكاری دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتی هەڵگرتوە و بەهۆیەوە ژمارەی مردوانی ئەو پەتایە لەشەپۆلی دوەمی سەرهەڵدانەوەیدا دو هێندە زیادیكردوە.
لەنێوان ساڵانی 1918 بۆ 1920 پەتایەكی كوشندەی ئەنفلۆنزا (H1N1) لەئیسپانیا سەریهەڵدا و بەهۆیەوە نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی سەرزەوی( 500 ملیۆن كەس) توشبون.
بەپێی زانیارییەكان، تائێستا ژمارەی تەواوی مردوانی ئەو پەتایە نەزانراوە، بەڵام دەوترێت كە لەنێوان پێنج بۆ 17 ملیۆن كەس بەهۆی ئەو پەتایەوە مردون.
لەكاتی بڵاوبنەوەی پەتاكەدا، كە زیاتر لە 100 ساڵ بەرلەئێستا بوە، بەرپرسانی ویلایەتی سانفرانسیسكۆ داوایان لەخەڵك كردوە دەمامك بەكاربهێنن و تێكەڵاوبون و كۆبونەوەی خەڵكیان لەشوێنە گشتییەكان قەدەغەكردوە، رێكارەكان بەباشی بەڕێوەچوە حاڵەتەكانی توشبونیش كەمبوەتەوە، بەڵام دوای تەنها چوار هەفتە بەبیانوی ئەوەی كە توانای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسەكە كەمیكردوە، بەرپرسانی سیاسی ئەو ویلایەتە بڕیاری هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆ و دوركەوتنەوەی كۆمەڵایەتییان داوە، بەڵام هەفتەیەك دوای ئەو بڕیارە 600 حاڵەتی نوێ بەشێوەی كوتوپڕ تۆماركراوە و دوای دو هەفتەش زیاتر لە 45 هەزار حاڵەتی توشبون بەو پەتایە تەنها لەسانفرانسیسكۆدا تۆماركرا و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش بەوهۆیەوە گیانیانلەدەستدا.
لەئێستاشدا پسپۆڕانی تەندروستی جیهان بەردەوام هۆشداری دەدەن كە هێشتا زوە بۆ هەڵگرتنی رێكارەكانی دژی كۆرۆنا و پێویستە دان بەخۆدا بگرن تا بەرهەمهێنانی پێكوتەی نەخۆشییەكە.
نزیكەی یەك لەسەر سێی دانیشتوانی سەرزەوی( 500 ملیۆن كەس) توشبون
لە خەندانەوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق