كورد پلات - هەمەڕەنگ
کۆلێرا و بوبۆنیک، سمۆڵ پۆکس و ئەنفلۆنزا بەشێکن لەو پەتایانەی کە مێژووەکی پڕ لە مردنیان بەدوای خۆیاندا بەجێهێشتووە، ئەم پەتایانە بە پەتای جیهانی ناسراون، بەو پێیەی لە زۆربەی وڵاتاندا بڵاوبوونەتەوە، پەتایەکی وەکو سمۆڵ پۆکس smallpox لەنێوان 300 بۆ 500 ملیۆن کەسی لەماوەی 12 ساڵی تەمەنیدا کوشتووە.
لێرەدا بەپێی مێژووی بڵاوبوونەوەیان باس لە 10 قورسترین پەتا لە مێژووی مرۆڤایەتیدا دەکەین:
پەتای ئەنتۆنین
لە ساڵی 165ی پێش زایین سەریهەڵداوە، نزیکەی 5 ملیۆن کەسی کوشتووە، لە ئاسیای بچووک و لە میسڕ و یۆنان و ئیتاڵیا بڵاوبووەوە، مێژوونووسان دەڵێن لە رێگەی سەربازانەوە لەکاتی گەڕانەوەیان لە میزۆپۆتامیا بۆ رۆما گوازرایەوە.
پەتای جەستینیان
لە ساڵانی 541 تاوەکو 542 بەردەوام بوو، نزیکەی 25 ملیۆن کەسی کوشت، لە شارە بەندەرییەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی ئیمپراتۆرییەتی بیزەنتینی سەریهەڵدا.
مردنی رەش
بە پەتای بوبۆنیکیش ناسرابوو، لەنێوان ساڵانی 1346 تاوەکو 1353 بەردەوام بوو، لە نێوان 75 تاوەکو 200 ملیۆن کەسی کوشت، یەکەمجار لە ئاسیا لەو مێرولانە دۆزرایەوە کە لەسەر جورج دەژیان.
پەتای کۆلێرای سێیەم
لە نێوان ساڵانی 1852 تاوەکو 1860 بەردەوامبوو، بکوژترین بوو لە حەوت جۆرەکەی دیکەی کۆلێرا، لە هیندستان سەریهەڵدا و تاوەکو کۆتایی پێهات نزیکەی یەک ملۆن کەسی کوشت.
پەتای رووسی
یەکەمجار لە ساڵی 1889 لە سێ شوێنی دوور لە یەکدی بوخارا، ناوەڕاستی ئاسیا و ئەتاباسکا لە باکووری رۆژئاوای کەنەدا و لە گرینلاند سەریهەڵدا، نزیکەی یەک ملیۆن کەسی کوشت.
پەتای کۆلێرای شەشەم
یەکەمجار لە هیندستان لە نێوان ساڵانی 1910 و 1911 سەریهەڵدا، نزیکەی 800 هەزار کەسی کوشت.
فلوی ئیسپانی
لە ساڵی 1918 بڵاوبووەوە، تاوەکو 1920 لەنێوان 20 بۆ 50 ملیۆن کەسی کوشت، لە 25 هەفتەی یەکەمدا 25 ملیۆن کەسی کوشت.
فلو
لە ساڵی 1968ەوە یەکەمجار لە هۆنگکۆنگی چین سەریهەڵدا، دەوروبەری یەک ملیۆن کەس بەهۆی پەتاکەوە مردوون، لە ماوەی 17 رۆژدا بە ڤێتنام و سەنگاپورە بڵاوبووەوە، لە ماوەی 3 مانگدا گوازرایەوە فلیپین، هیندستان، ئوسترالیا، ئەوروپا و ئەمریکا.
HIV / ئایدز
لە 2005 تاوەکو 2012 لە لوتکە بوو، تاوەکو ئێستا 36 ملیۆن کەسی کوشتووە، یەکەمجار لە کۆنگۆی دیموکرات لە ساڵی 1976 دەرکەوت، زۆربەی تووشبووان لە بیابانەکانی ئەفریقان.
کۆڤید 19
لە کۆتاکانی 2019 بڵاوبووەتەوە، سەرەتا لە شاری ووهانی چین لە بازاڕێکی میللی لە گیاندارە ئاوییەکان بۆ مرۆڤ گوازرایەوە، دواتر پەتاکە لە رێگەی هاتووچۆی مرۆڤەوە بۆ زۆربەی وڵات و هەرێم و ناوچەکانی گۆی زەوی گوازرایەوە، ئێستا زیاتر لە 165 هەزار کەسی کوشتوو و زیاتر لە 2 ملیۆن و 400 هەزار کەسیشی تووشکردووە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق