كورد پلات - ڕاپۆرت
ژیانى خۆى به تراژیدیا و بێكه‌سى ده‌ستپێكرد و به تراژیدیایهكى دیكه كۆتایى هات، ئه‌و ١٣٠ ساڵ پێش ئێستا شاره‌و شارى ئه‌وروپا ده‌گه‌ڕاو سیمینارى ده‌كرد و باسى میوزكى كوردى بۆ خه‌ڵكى وڵاتان ده‌كرد، شاره‌و شار، وڵاته‌و وڵات بۆ دۆزینه‌وه‌ى میوزكى میللى ده‌گه‌ڕا، دێهات و شاره كوردییه‌كان ده‌گه‌ڕاو پرسیارى میوزكى ده‌كرد، ئه‌و پیاوه ئه‌رمه‌نییه له سه‌ده‌ى ١٩دا خزمه‌تێكى گه‌وره‌ى میوزكى كوردى كرد. سێ هەزار میلۆدی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌كانی كۆكرده‌وه.
ئه‌گه‌ر شه‌جه‌ریان سیمبولی هونه‌ری فارسه‌كانه و لای عه‌ره‌بیش ئوم كه‌لسوم و كوردیش به شان‌و باڵی هونه‌ری حه‌سه‌ن زیره‌كدا ههڵدهداو شانازی پێوه ده‌كات، به هه‌مان شێوه ئه‌رمه‌نییه‌كانیش كۆمیتاس یان هه‌یه و نازناوی باوكی مۆسیقای كلاسیكی ئه‌رمه‌نی یان پێبەخشیوه. باسكردنی مۆسیقای ئه‌رمه‌نی به‌بێ ناوهێنانی (كۆمیتاس) مه‌حاڵه.
ئه‌گه‌رچی ته‌مه‌نی هونه‌ره‌كه‌ی كه‌مبوو به‌ڵام به‌خشش و خزمه‌تێكی زۆری به مۆسیقای ئه‌رمه‌نی كرد. یه‌كه‌م كه‌سیش بوو كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆسیقای كوردی كرد. كۆمیتاس خودی خۆی یه‌كێكه له قوربانییه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان، ئه‌گه‌رچی به جه‌سته ڕزگاری بوو، به‌ڵام تووشی شێت بوون و نه‌خۆشی ده‌روونی كرد.
كۆمیتاس كێیه؟
ڕاهیب پیاوی ئاینیی بوو، له‌هه‌مان كاتدا ئاوازدانه‌ر و مۆسیقازان و باوكی مۆسیقای كلاسیكی ئه‌رمه‌نی یه. یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده بلیمه‌ت و به‌تواناكانی له‌مێژووی مۆسیقای رۆژهه‌ڵاتی. یه‌كێك له دیارترین رابه‌رانی زانستی مۆسیقای گه‌لان. له سه‌رده‌می كۆتاییه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان ژیاوه. ئاوازدانه‌رێكی میللی ئه‌رمه‌نییه. كاره‌كانی ده‌چێته خانه‌ی ئاوازه شهعبیهكانهوه. رابه‌ری ئۆركسترای(غوسان) بووه.
ناوی ته‌واوی صوغومون صوغومونیان له‌ساڵی ١٨٦٩ له‌دایك بووه. په‌روه‌رده‌ی خێزانێكی ئه‌رمه‌نییه، باوكی ده‌نگخۆش بوو گۆرانی ده‌گوت و ئاوازیشی داده‌نا و له‌هه‌مانكاتدا پیشه‌ی دروستكردنی كه‌وش "پێڵاو"بووه. دایكی ته‌مه‌نی (١٦)ساڵ بووه كاتێ (كۆمیتاس)ی بووه. ئه‌و تاكه منداڵی خێزانه‌كه‌یان بوو به‌ڵام تاقانه‌یه‌كی بێ به‌ش له‌نازی دایك و باوك، دوای شه‌ش ساڵ كۆچی دوایی ده‌كات و هه‌زوو له‌سۆزی دایكی بێ به‌شده‌بێت.
له‌ساڵی 1875 خوێندنی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی له ناوچه‌كه‌ی خۆیان (كوتاهیا) ته‌واو ده‌كات، بۆ ته‌واوكردنی خوێندن به‌ره‌و (بورصا) به‌ڕێده‌كه‌وێت، كه هێشتا باوكی له‌ژیاندا مابوو، به‌ڵام دوای چوار مانگ كاتێ هه‌واڵی مه‌رگی باوكی پێده‌گات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ (كوتاهیا). به‌هۆی كۆچی دوایی باوكییه‌وه تووشی باری ده‌رونی ناهه‌موار هاتبوو وره‌ی ڕووخابوو، ناهه‌قی نه‌بوو چوون سه‌خته بۆ كه‌سێك له‌ته‌مه‌نێكی زۆر بچو‌وكدا (١١ ساڵیدا) دایكی و باوكی له‌ده‌ست بدات، به‌ڵام داپیره‌ی (نه‌نكی) ڕۆڵی باشی ده‌بێت له دڵنه‌واییكردنی و ده‌یباته لای خۆی و تاوه‌كو گه‌وره‌بوونی به‌خێوی كردووه.
هه‌ر له‌منداڵییه‌وه به‌هۆی ده‌نگخۆشییه‌وه چاوه‌ڕوانی داهاتوویه‌كی هونه‌ریی باشی لێده‌كرا.. هه‌ر خۆشی خۆی فێری نۆته‌ی مۆسیقا كردووه. ئاوازه ئاینییه‌كانی كه‌نیسه‌ی به‌باشی ده‌زانی. جێی سه‌رنجی مامۆستاكانی بوو. قۆناغه‌كانی خوێندنی به‌باشی بڕی تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی گونده‌كه‌یان به‌جێ بهێڵیت و بۆ درێژه‌دان به‌خوێندن گه‌یشته وڵاتانی ئه‌وروپا.
سێ هەزار میلۆدی فۆلكلۆری نه‌ته‌وه‌كانی كۆكرده‌وه
كۆمیتاس ٦٦ساڵ ژیا، زۆربه‌ی ژیانی خۆی له‌نێو كایه‌ی هونه‌ر و موزیكدا سه‌رفكرد. حه‌زێكی بێ سنور و عه‌شقێكی زۆری بۆ موزیك له‌دڵدا بوو، پیاوێكی گه‌ڕیده بوو، ئۆقره‌ی به‌خۆی نه‌ده‌گرت، شار و دێهاته‌كان یه‌ك به‌یه‌ك ده‌گه‌ڕا و گه‌شتی ده‌كرد هه‌ر له‌یه‌ریڤانه‌وه تا ئه‌سته‌نبوڵ و شاره كوردییه‌كان و ناوچه ئه‌رمه‌نیی نشینه‌كان، به‌دوای گۆرانی و مۆسیقاوه هه‌ڵوه‌دا بوو.
له هه‌رشوێنێك گوێی له ئاوازێك بوایه تۆماری ده‌كرد و كۆیدهكردوه. لێكۆڵینه‌وه‌ی وردی له‌سه‌ر مۆسیقای گه‌لان ده‌كرد و به‌تایبه‌ت به‌هۆی گهڕانهكانیهوه ئاشنابوو بوو به مۆسیقای ئه‌رمه‌نی و كوردی و توركی و فارسی و عه‌ره‌بی.
له‌ئه‌نجامی هه‌وڵه‌كانی بۆ كۆكردنه‌وه‌و ئه‌رشیفكردنی میلۆدی و ئاوازه فۆلكلۆرییه‌كانی میلله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی، به ٣٠ ساڵ ته‌مه‌نیی هونه‌ری توانی زیاتر له سێ هه‌زار سێ هەزار ئاواز ی رۆژهه‌ڵاتی- میلۆدی شه‌رقی كۆبكاته‌وه. كه خۆی له‌ماوه‌یه‌ی چه‌ندین ساڵی ژیانی و ئه‌زموونی وه‌ك گه‌ڕیده‌یه‌ك له‌گوندو دێهات شاره‌كان كۆیكردوونه‌ته‌وه. كه زۆربه‌یان ئێستا بزرن، تا ئێستا نازانرێت ماون یا به‌هۆی كاره‌ساتی ئه‌رمه‌نه‌كانه‌وه تاڵان كراون و له‌ناوچوون.
كۆمیتاس..چی بۆ مۆسیقای كوردیی كردووه؟
مۆسیقای كوردی سه‌رنجی زۆر له میلله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی به‌لای خۆیدا ڕاكێشراوه، چوون له بابه‌ت ریتم و میلدۆییهوه ده‌وڵه‌مه‌نده، زۆر مۆسیقازان و هونه‌رمه‌ندی به‌توانای كه‌مه‌ندكێش كردووه. بۆیه سه‌یر نییه كه به‌ر له ١٣٠ ساڵ قه‌شه‌یه‌كی ئه‌رمه‌نی كه نازناوی (باوكی مۆسیقای كلاسیكی ئه‌رمه‌نی) پێبه‌خشراوه، بازی داوه‌ته سه‌ر مۆسیقای كوردی و هاتووه لێكۆڵینه‌وه له ئاواز و موزیكی كوردی ده‌كات.
خاوه‌نی یه‌كه‌م لێكۆڵینه‌وه‌ی بیانی لهسهرمۆسیقای كوردی
هونه‌رمه‌ندێك كه ١٣٠ ساڵ پێش ئێستا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌شی مۆسیقای كوردی كرد. هه‌رچه‌نده خۆشی كورد نه‌بوو ئه‌و له‌یه‌كه‌مین ئه‌و كه‌سانه‌یه كه مۆسیقای كوردی به جیهان ناساندووه و له‌ڕێی ئه‌نجامدانی دانی چه‌ندین سیمیناره‌وه له‌ناوه‌نده ئه‌كادیمییه‌كانی هونه‌ر و موزیكدا له‌باره‌ی میلۆدی و ئاوازی ره‌سه‌نی كوردییه‌وه، سه‌رنجی ئه‌وروپیه‌كانی به‌ره‌و لای موزیكی كوردی ڕاكێشاوه.
ساڵی ١٨٨٩ ی ز، مۆسیقازانی مه‌زنی ئه‌رمه‌نی (كۆمیتاس) له به‌رلین، بۆ خوێندنی ئه‌كادیمی كه‌ڵكی له‌ئاواز و مۆسیقای كوردی وه‌رگرتووه، ئه‌م موزیسیانه ئه‌رمه‌نییه هاتووه تێزێكی له‌سه‌ر مۆسیقای كوردی نووسیوه‌و، له‌م تێزه‌دا ١٣ گۆرانی كوردی هێناوه‌ته سه‌ر شێوه‌ی نۆت. له‌وانه ده‌روێش عه‌بدی، له‌یلا و مه‌جنون، حه‌مام ئاغا، سه‌یران، میرزا ئاغا، مامزی.
ناوی به‌شێك له‌و میلۆدیانه‌ی له‌ژێر ناوی Kurdish music كۆیكردونه‌ته‌وه:
“Layla and Majnun,” “Jambalaya,” “Hamam Ağa,” “Mirza Ağa,” “Mamzi,” “Seyran,” “Leleh Gavreh” and “Jendi Benah Meydaneh”.
هونه‌رمه‌ندان و موزیككارهكانی كورد به پێویستی ده‌زانن میلۆدی و نه‌غمه و ئاوازه كوردییه‌كان كۆبكرێنه‌وه و له ناوه‌ندێكی ئه‌كادیمی ئه‌رشیف بكرێن. بیژه‌ن كامكار له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت:"مۆسیقای كوردی ئه‌وه‌نده ده‌وڵه‌مه‌نده زێده‌ڕۆیی نییه كه بڵێم ئه‌گه‌ر تا ده ساڵی دیكه ته‌نیا خه‌ریكی نوێكردنه‌وه بین، واته خۆمان هیچ دانه‌نێین، ته‌نیا میلۆدی نه‌ناسراو بدۆزینه‌وه نوێیان بكه‌ینه‌وه، به‌شی ١٠ ساڵی كاركردنمانه".
كۆمیتاس كه به‌باوكی مۆسیقای ئه‌رمه‌نی ناسراوه دكتۆرای له‌مۆسیقای كوردی به‌ده‌ست هێنا. تێزی دكتۆراكه‌ی جگه له ڕووه هونه‌رییه‌كه‌ی، له‌وه‌ش گرنگتر ره‌هه‌ندی مرۆڤدۆستانه‌ی تێدا ره‌نگی داوه‌ته‌وه، كاركردن و كۆكردنه‌وه‌ی میلۆدی كوردی له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ند و موزیسیانێكی ئه‌رمه‌نییه‌وه هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و میللیگه‌رایی به‌لاوه‌ناوه و هاتووه جوانیه‌كانی میلله‌تی كوردی ده‌رخستووه. هه‌روه‌ها ئه‌م نامه‌ی دكتۆرایهی باوكی مۆسیقای ئه‌رمه‌نیش گه‌واهی ئه‌و راستییه ده‌دا كه میلۆدی و گۆرانی كوردی كاریگه‌ری به‌رچاوی له‌سه‌ر موزیكی میلله‌تانی رۆژهه‌ڵاتی هه‌یه.
كۆمیتاس یه‌كه‌م كه‌سه، خۆشه‌ویستی بۆ موزیك وای لێ‌كرد دوور له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌په‌رستی و سنوره ده‌ستكرده‌كانی نێوان نه‌ته‌وه‌كان ببڕێ، بووه یه‌كه‌م كه‌س كه لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر مۆسیقای كوردی كرد و له‌زانكۆكانی ئه‌وروپادا و به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و زانستییانه مۆسیقای كوردی شی كردبێته‌وه.
زۆرجار ئه‌م هونه‌رمه‌نده موزیككاره ئه‌رمه‌نییه ده‌هاته ناوچه و شاره كوردییه‌كان و باسی ئاواز و میلدۆی كوردی لێ ده‌پرسین و كۆیدهكردنهوه. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كۆمیتاس له‌چه‌ندین وڵاتی جیهاندا سیمیناری له‌باره‌ی مۆسیقای ئه‌رمه‌نی و كوردییه‌وه ئه‌نجام دا و ده‌توانین بڵێین كۆمیتاس به‌شی خۆی رۆڵی هه‌بووه له ناساندنی مۆسیقای كوردی له‌نێو گه‌لانی ئه‌وروپی و ئه‌رمه‌نیه‌كان، له‌هه‌مانكاتدا ئه‌مه گه‌واهی ئه‌وه ده‌دات كه مۆسیقای كوردی شوێنی خۆی كردۆته‌وه له‌نێو گه‌لانی جیهاندا.
كۆمیتاس له‌زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا و توركیا و میصر ئاهه‌نگ و كۆنسێرتی سازداوه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی چه‌ندین سیمیناری له‌باره‌ی مۆسیقاوه پێشكه‌ش كردووه. له‌ئه‌سته‌نبوڵ تیپێكی مۆسیقای دامه‌زاند به ناوی (كوسان) كه ٣٠٠ ئه‌ندامی موزیكژه‌نی هه‌بوو. كۆمیتاس خۆی سه‌رۆك و سه‌رپه‌رشتیاری گروپه‌كه بوو. زۆربه‌ی موزیكناسهكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كۆمیتاس خاوه‌ن بیری گرنگیدان بوو به فێربوونی هونه‌ری مۆسیقایی شه‌عبی (فۆلكلۆری- میللی).
كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نییه‌كان تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی كرد
كۆمیتاس خودی خۆی یه‌كێكه له قوربانیه‌كانی كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان، ئه‌گه‌رچی به جه‌سته ڕزگاری بوو، به‌ڵام تووشی شێت بوون و نه‌خۆشی ده‌روونی كرد. له‌ساڵی ١٩١٥ به‌هۆی بینینی كۆمه‌ڵكوژی تاساندی و ئه‌و ئازار‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی له كۆچڕه‌وی ئه‌رمه‌نیه‌كان بینی، تووشی باری ده‌روونی ناخۆش هات.
تراژیدیای ئه‌رمه‌نییه‌كان وه‌ك دیمه‌نه‌كانی فیلمێك به‌خێرایی و به به‌رچاویدا گوزه‌ری ده‌كرد. دیمه‌نه‌كانی ئه‌و كاره‌ساته به‌جۆرێك كاری تێكردبوو تا وای لێهات تووشی نه‌خۆشی ده‌روونی كرد. له ساڵی ١٩١٩ گه‌یه‌نرایه نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت به نه‌خۆشیه ده‌روونییه‌كان. له‌وێش نه ده‌رمان و نه دكتۆره‌كان نه‌یانتوانی چاری ده‌ردی ئه‌و بكه‌ن. دوای (٢٠ ) ساڵ مانه‌وه‌ی له نه‌خۆشخانه هه‌ر به‌و خه‌م و ئازاره ده‌روونییه‌وه، چاوه‌كانی لێك ناو كۆچی دوایی كرد و ساڵی ١٩٣٥ ماڵئاوایی له‌ژیانی دونیا كرد.

لە پەیسەرەوە وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق