دانا عەبدول: پێویستە مامۆستایان و فەرمانبەران بێدەنگی بشكێنن

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ

بەهۆی دۆخی خراپی ئابوری هاوڵاتیان و دواكەوتنی موچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانەوە، دەنگی ناڕەزایی تادێت بەرزتر دەبێتەوە و چالاكوانان و پێشڕەوانی ناڕەزاییەكان پێیان وایە كە پێویستە بەرژەوەندیە حیزبیەكان وەلا بخرێن ولە پێناو مافەكانیاندا بێدەنگی بشكێنن
مامۆستا دانا عەبدول كە یەكێكە لە دیارترین چالاكوانەكانی هەڵەبجە بە كوردپلات ی ڕاگەیاند: پێویستە لەگەڵ ئاساییبوونەوەی دۆخەکە مامۆستایان و فەرمانبەران بێدەنگی بشکێنن و ئەم واقیعە سەپاوە ڕەد بکەنەوە و ئینتیمای حیزبی خۆیان ژێرپێ بخەن لەپێناو سەندنی ماف و ڕۆشنکردنەوەی داهاتووی خۆیان و نەوەکانیان..

لە كۆتایدا مامۆستا دانا عەبدول نیگەرانی خۆی نەشاردەوە و وتی : هەتا کۆمەڵگە کۆیلەی حیزب بێت ژیان تاڵتر و داهاتوو لێڵتر ئەبێت.

ئەمە لە كاتێكدایە لە كۆتایی هەفتەی ڕابردوو ژمارەیەك هاوڵاتی و فەرمانبەر بۆ داواكردنی مافەكانیان و گەیاندنی ناڕەزایی گردبونەوەیەكیان لەبەردەم پەروەردەی ڕۆژئاوا ڕێكخست و داخوازیەكانیان لە بەیاننامەیەكدا ڕاگەیاند.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif