كورد پلات - هەواڵ
دەسەڵاتی فرۆكەوانییی شارستانیی عێراق بڕیاریدا بە درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان و ئەو بڕیارە گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستانیش دەگرێتەوە.
درید یەحیا جاسم، بەڕێوەبەری گشتی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی عێراق بە هاتن و چون، بۆ ماوەی مانگێكی دیكە درێژدەكرێـتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان لە عێراق و هەرێمی كوردستانیش تا رێكەوتی 22ی ئایاری 2020 بەردەوامدەبێت.
لە چوارچێوەی رێنمایی و بڕیارەكانی تایبەت بە رێگرتن لە کۆرۆنا، بە بڕیاری دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانیی عێراق لە رێكەوتی 17ی ئازاری ئەمساڵەوە گەشتە ئاسمانییەكان لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان راگیراون.
ئەوەش لەكاتێكدایە ئەو بڕیارە، فڕۆکەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و كارگە و تیمە سەربازی و تەندروستیەکان ناگرێتەوە.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق