ڕۆحانی بۆ ترامپ: ئەمریكیەكان دەبینن ئێران سەركەوتوو دەبێت

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
سەرۆک کۆماری ئێران رایگەیاند، دەبێت ئەمریکا بزانێت كه‌نداوی فارس هی گه‌لی ئێرانه‌ و هه‌میشه‌ ناوی به‌ كه‌نداوی فارس ده‌مێنێته‌وه‌.

حەسەن رۆحانی لە دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ئێران رایگەیاند، "ده‌بێت ئه‌مریكییه‌كان بزانن ئەو کەنداوە ناوی ئه‌و كه‌نداوی نیویۆرك یان كه‌نداوی واشنتۆن نییه‌. ئه‌مریكییه‌كان ده‌بینن گه‌لی ئێران سه‌ركه‌وتوو بووه‌ و سه‌ركه‌وتووش ده‌بێت له‌ پاراستنی كه‌نداوی فارس. سوپاكه‌مان هه‌میشه‌ كه‌نداوی فارسی پاراستووه‌ و به‌رده‌وامیش ده‌بێت له‌وه‌".

ئەمەش دوای ئەوەدێت، وەزارەتی بەرگری ئەمریکا رایگەیاند، ١٥ی نیسان ١١ کەشتی هێزی پاسەوانی ئێران لە ئاوەکاندا کەنداودا بە شێوەیەکی "مەترسیدار و ئیستیفزازی" لە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا نزیکبوونەتەوە.

دوا بەدوای ئەوەش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە تویتێکدا رایگەیاند، "فەرمانم بە هێزی دەریایی ئەمریکا کردووە تەقە لە هەر کەشتییەکی ئێرانی بکات و تێکیبشکێنێت کە گێچەڵ بە کەشتییە سەربازییەکانی ئەمریکا لە دەریادا بکات

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif