كوردپلات - بیروڕا
-
دكتۆرە نەزاكەت حسین
-
لەڕووی پەروەردەو زانستی سایکۆلۆژی و بنەماکانی گەشەی مرۆییەوە، هەر گرژی و هەڵکشانێک کاریگەری بکاتە سەر مرۆڤ لەڕووی پەروەرەیی و سایکۆلۆژیەوە و ئاسەواری لەسەر بەجێ بهێڵێت، دەبێت بە هەمان ئامرازی پەروەردەی نەرم و دەروون ئارام کەرەوە ئاسەوارەکانی بسڕێتەوە، تاک هێمن کاتەوەو دووری بخاتە لەهەر پەرچەکردارێکی توند و ململانێ.
تاک لەم هەرێمەدا لەگەڵ قەیران پەروەردە بوە، بەردەوامیش ئاڵۆزی و قەیرانەکانی بۆ زیاتر دەبن. ئەوەشمان بۆ دەرکەوت لەسەردەمی پەتای کۆرۆناو ئەو مەترسیە مرۆڤایەتیە کە سەراپای جیهانی گرتەوەو بوە هۆی داڕمانی بنەماکانی ئابوری و وەستانی زۆرینەی سێکتەرەکانی ژیان، کە ئیدی قەیرانەکانیش سنوربەزێنن و قەتیس نابن لە ناوچەیەکی دیاری کراودا، چ قەیرانی تەندروستی یان سیاسی یان ئابوری، ئەگەر هی وڵاتەکەی خۆشمان نەبێت، پریشکیمان بەردەکەوێت و زەرمەند دەبین.
تەنانەت ئەگەر میدیاش بۆمان بگوێزێتەوە ئەندێشەمان ماندوو دەکات. سەردەمیش سەردەمی تەقینەوەی زانیاری ولێشاوی زانیارییەکان و گەیشتنیەتی بە وەرگر بە چەندین ڕێگەو ئامرازی جۆراوجۆری میدیاو تەکنەلۆژی، واتە ئیدی مرۆڤێکمان هەیە لەم سەردەمەدا ئەندێشەی ماندوەو دەروونی ناجێگیرە بەهۆی ئەو هەواڵ و زانیاریە جۆراوجۆرانەی دەیانبیسێت و زیاد لەتوانای مێشکی بۆ خەزن کردن و بیرکردنەوە لێکدانەوە فشاری بۆ دروستکردوە.
بۆیە دەبینین بە بچوکترین گرژی دەرەکی کە بەرکەوتەی دەبێت دێتە سەرخەت و تێکەڵ دەبێت بە ململانێکە.
سەردەمیش سەردەمی سۆشیاڵ میدیایە، سەکۆیەکی نابەرپرس و بێ خاوەن وبێ چاودێری سیاسی و ڕێک نەخراو بە بنەماکانی ئیتیکی رۆژنامەوانی و بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی تایبەتمەندی کەسەکان.
خوانەکات هیچ ئامرازێکی میدیای و زانیاریدەر بگاتە دەستی رۆژهەڵاتی ناوەراست و ئەو وڵاتانەی کۆمەڵگە کۆمەڵگەیەکی سیاسی و هاوڵاتی هەمووی تێکەڵ بوە بە سیاسەت و بەهۆی حیزبەکانەوە بوەتە بەشێک لە ململانێکان.
ئیتر وەک ئەو روپەری تۆرە کۆمەڵایەتی و کردنەوەی ئەو هەموە پەیجە سێبەرو ئەکاونتی بێ خاوەن و دەموچاو نادیار کە رۆژانە دژی یەکتر بەکاری دێنین.
ئەوەی مەبەستە لێرەدا بوترێت، سەرباری مێژویەکی پر قەیران کە ئەم هەرێمەی پێداتێپەڕویەوە، هێشتا پەتای قەیرانی کۆرۆنا بەری نەداوین و وەهمی توش بوون لەم ڤایرۆسە بەجێی نەهێشتوین. ئاسەوارە ئابوری و وەستانی ناوەندەکانی پەروەردەو بازاڕو کاسپی هەژارەکان و دابڕانی کۆمەڵایەتی وخزم وکەس و کارو خۆشەویستانمان هێشتا بەسەرمانەوەیەو، نازانین ژیان چۆن دەست پێدەکاتەوە، دوای ئەم پەتایە ئیدی چۆن دەژین؟ چۆن قەرەبووی ئەو شتانە دەکەینەوە کە لەم ماوەیە لەدەستمان چوون؟.
ئەمانە هەمووی بارگژی و پشێوی بۆ دەروونی تاکەکان دروست کردوە و، کە ئەگەری دروست بوونی چەندین حاڵەتی توندوتیژی خێزانی و کۆمەڵایەتی ونەخۆسی دەروونی هەیە.
لەم حاڵەتەدا هەر هەڵکشان و گرژیەکی سیاسی هەبێت لەوڵاتدا گەرچی بەڕێژەیەکی زۆرکەمیش بێت رەنگدانەوەی زۆر خراپترو خێراتری دەبێت و وەک بەنزینێک وایە بکرێت بە ئاگردا. چونکە وەک وتمان تاک خۆی لە خۆیدا ماندوو نائارامە، جا مەترسی ململانێی سیاسی و هەڵکشانی سیاسی هەبێت کە کاریگەری دەكاتە سەر موچەو ژیان وگوزەرانی ئەوە خراپتر دەکەوێتەوە، وەک وتمان سۆشیاڵ میدیاشی لەبەردەستەو کاتی زۆری هەیە لەماڵەوە زۆر ئاسان دەتوانین مەیدانی ململانێکانمان لە تۆری کۆمەڵایەتی چ لەسەر ئاستی تاک تان گروپ و حیزبی سیاسی توندتر بکەنەوە، وەک ئەوەی لەم چەندڕۆژە بینیمان کەتەنها چەند گوتارێکی توندی پارتە سیاسیەکان بەیەکجار ناوتۆری کۆمەڵایەتی تەنیو، شتێک نەما بەناوی باسی کۆرۆنا یان هەرپرسێکی چۆنی
تاکەکان زۆربەخێرایی وەڵامیان هەبوو بۆ ئەو گرژیانەو، بەربونە گیانی یەکترو ترس و وەهمی شەر و ئاڵۆزی سیاسی دەروونی هەموومانی داپۆشی. بۆیە ماوەتەوە بڵێن ئەم قۆناغەی کوردستان پێویستی بەسیاسەتی نەرمە تاکو پشویەک بە نیشتمان و هاوڵاتی بدرێت نەک هەڵکشان و گرژی.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق