دەرونشیکاری میدیای کوردی. لە نێوان ( مرۆڤ ، شت ، ئاکار)

ليست هناك تعليقات


هێمن عبدلقادر
-
هەرچی عەمالیقەی دەرونشیکاریە لە (فرۆید)ەوە تا ئەگاتە (یۆنگ) هەر هەمویان کۆ بکەرەوە ناتوانێت وەڵامی ئەو گرفتانە بداتەوە کە میدیای کوردی تێکەوتووە ، کەس ناتوانێت وەڵامی ئەو پرسیارانە بداتەوە کە ئایا :-

چ پەیوەندیەک هەیە لە نێوان ڕیکلامی چای سریلانکا لەگەڵ کەتیبەی تۆبخانەکانی سەردەمی ناپلیۆن ،

یان چ پەیوەندیەک هەیە لە نێوان شەڕە شمشێر و برنجی یانزە بیست و یەکی هندی ، یان چ پەیوەندیەک هەیە لە نێوان ڕیکلامی بەهارات و هەڵپەڕکێ و دەهۆڵ کوتین

لە هیچ شوێنێکی دنیادا نە بووە پەخشی راستەوخۆ دامەزرێنی و خەڵک لە ژێر خێمەی پرسەدا بهێنیتە دەرەوە و بڵێی هەستت چۆنە کوڕەکەتان مردووە ؟ لە کاتێکدا کونەپەپو دوو ڕۆژ بە بێ دەنگی بە دیار بێچوەکەیەوە هەڵدەکورمێ

لە هیچ شوێنێکی دنیادا نەبووە بڵێی تەوەرەی ئەمڕۆمان کراوەیە و هیچ بابەتێکمان نیە و هەرچیەکتان هەیە ئەتوانن بیڵێن ، کەچی خەڵکەکەش تەلەفۆن بکات و بڵێ ئەرێ بێزەحمەت ئەمڕۆ تەوەرەکەتان لە سەر چیە ؟ نە بەشدار بوو نە ڕاگەیاندن هیچیان نازانن مەوزوع چیە

تۆ سەعاتێک باسی خراپی کاریگەری درامای بیانی بۆ ئەکەی کەچی لە ناوبڕی بەرنامەکەدا ڕیکلام بۆ درامای بیانی دەکات ، یاعنی تۆ وەکو میوان (هەنگوینشت خوارد) نەک شەکر

هیچ کۆمەڵناس و دەرونناسێک ناتوانێت وەڵامی ئەو هەموو پاشەگەردانیە میدیایە بداتەوە ، کە ئایا پەیوەندی نێوان ماسی قوتو ، حەریق و موسەلەسی سەیارە ، ویل ئیسپانەی چوار سەر لەگەڵ پێڵاوی پاژنە بەرز و قژی مێشکراو و سنگی ڕوتەوە چییە

لە راستیدا کەم فەیلەسوفی سەردەمی مۆدێرنەتە و پۆست مۆدێرنەتە هەیە کاریگەری (ئیمانول کانت)ی بەسەرەوە نەبێت بە تایبەت لە بوارە مۆراڵی و ئیتیکیەکەیدا ، کانت هەمیشە جیاوازی دەکات لە نێوان (شت و کەس) دا ، ڕاگەیاندن لەمڕۆدا (شت)ێکی سەیرە ، لە دەرەوەی ڕاڤە و لێکدانەوەی زانستیەکانە ئەوەی ئێستا ئەگوزەرێ هیچ پەیوەندیەكی بە (کەس) و (ئیتیک)ەوە نیە
نوقتە سەری دێڕ ......

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif