كوردپلات- هەمەڕەنگ
-
زارا یەکێک لەو درامایانەی کە چیرۆکێکی راستەقینەیە و لە رۆمانی زارای قازی محەمەد وەرگیراوە، زیاتر لە دوو مانگە کاری مۆنتاژی تەواو کراوە و لە ٣٠ ئەڵقەی ٣٠ خولەکی پێکدێت.
بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیا پەریا فیلم ڕایگەیاند( لەگەڵ زۆرینەی کەناڵەکانی کوردستان قسەمان کرد بۆ ئەوەی شەوانی رەمەزان بینەری زنجیرەی دۆبلاژكراوی زارابن بەڵام چونکە پشت و پەنایەکمان نەبوو تا ئێستاش نەمانتوانیوە لە کەناڵێک پێشکەشی بینەرانی بکەین)
سوهەیب احمد كاكە مەحمود بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەریا فیلم كە كاریان لەو زنجیرەیەدا كردوە ڕایگەیاند ( کەناڵەکان پڕبوون لە واسیتە و واسیتەکاری و بە ئاشکرا دەیانەوێ بە خۆڕایی تەسلیمیان بکەین بێ ئەوەی رەچاوی ماندوو بوونی ئەو ستافە بکرێت کە زیاتر لە چوار مانگ شەو و رۆژ سەرقاڵی بەرهەمهێنانی بوون)
سوهەیب شێخ احمد گلەییەكانی ناشارێتەوە و لە پەڕەی فەرمی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی ( دڵنیام لەوەی هیچ درامایەک بەم شێوازەی ئێمە باس لە کلتوری رەسەنی کوردایەتی ناکات و رێز و حورمەتی رەسەنی کوردایەتی تێدا نییە.
بەڵام ئەگەر شێوازی تورکی و بێ سەرو بەری و بە شێوەیەک بوایە کە رووی مەجلیسی نەبوایە و خؽزانێک پێکەوە نەیانتوانایە بینەری بن ئێستا لە کەناڵەکانەوە پەخش دەکرا.، ئەوانەشی کە باسی سینەما و درامای کوردی دەکەن دڵنیا بن پشت و پەنایەکیان هەیە و وەک هەموو شتەکانی ئەم هەرێمەش کەناڵەکان لە هەموو روویەکەوە پڕ بووە لە واسیتە و واسیتەکاری و تەنانەت گەندەڵیش..!
سوهەیب شێخ احمد، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی كۆمپانیای پەریا فیلم
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق