نۆربێرت بلویم له هه‌ر چوار كابینه‌كه‌ی هێلموت كول وه‌زیری كار و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ڵمانیا بووه. له كاتی كۆڕه‌وی ساڵی 1991 سه‌ردانی سنووری باشوور و باكووری كوردستانی كرد و بۆ منداڵانی كورد گریا. یەکێک بووە لەو کەسانەی داوای چاره‌سه‌ری سیاسیی بۆ پرسی كورد كردووه.
شه‌وی 23 له‌سه‌ر 24ی نیسانی 2020 وه‌زیری پێشووتری كار و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ڵمانیا له ته‌مه‌نی 84 ساڵیدا كۆچی دواییكرد. له 1982 تاوەكو 1998 له
كابینه‌كانی هێلموت كول، وه‌زیری كار و كۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌ڵمانیا بوو.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پارتێكی كۆنسه‌رڤاتیڤ كریستیانه‌كان بوو، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا پارێزه‌ری مافه‌كانی مرۆڤ و چینی كه‌مداهات بوو. بلویم دۆستی
كورد بوو.
دوای راپه‌رینی ساڵی 1991ی خه‌ڵکی باشووری كوردستان و كۆڕه‌وی ملیۆنی، نۆربێرت بلویم سه‌ردانی سنووری باكوور و باشووری كوردستان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی به چاوی خۆی ره‌وشی په‌نابه‌رانی كورد بزانێت و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له هه‌ڤپه‌یڤینێكدا له‌گهڵل یه‌كێك له ته‌لەڤزیۆنه‌كانی ئه‌ڵمانیا ده‌ڵێت، "نابێت كورد له
جیهاندا بڵاوه‌یان پێبكرێت. ئه‌گه‌ر ئه‌وه كرا، ئه‌وه ئامه‌نجه‌كه‌ی سه‌دام حوسێن بۆ له‌نێوبردنی كورد به‌دیدێت. ده‌بێت كورد بگه‌ڕێنه‌وه زێدی خۆیان، به‌ڵام به پارێزه‌ریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان؛ له ژێر پارێزگاریی كڵاوشینه‌كاندا و پێویسته ناوچه‌ی ئارام دروستبكرێت".
ته‌واوی رۆژه‌ڤی رای گشتیی ئه‌ڵمانیا به كۆچی دوایی بلویم هه‌ژێنراوه، سه‌ركرده‌كانی پارته جیاوازه‌كان هاوسۆزی و هاوخه‌میی خۆیان ده‌رده‌بڕن. بۆ هه‌ندێكیان پێشڕه‌و بووه و هه‌ندێكیشیان به یه‌كێك له بیرمه‌نده‌كانی نێو سیاسه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌می ئه‌ڵمانیای داده‌نێن.
مێركل بۆ كۆچی دوایی نۆربێرت بلویم له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵیدا كه بۆ ساڵی 1991 ده‌گه‌ڕێته‌وه، ده‌ڵێت، "به هه‌واڵی كۆچكردنی نۆربێرت بلویم زۆر خه‌مگین بووم. له 1990 تا 1998 له كابینه‌ی هێلموت كول له‌گه‌ڵ نۆربێرت بلویمی وه‌زیری كاردا كارم كردووه. كاریگەریی ئه‌و له
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق