د.موئمین زەڵمی
-
لێره‌وله‌وێ ناوبه‌ناو ددان له یه‌كتر جیڕكردنه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی سۆشیال میدیا دێته ئاراوه، هه‌ندێ جار توند و هه‌ندێ جاریش هێواشتر، ئه‌مانه ڕه‌نگه بكرێ له دیوه سیاسییه‌كه‌وه خوێندنه‌وه‌ی شه‌ڕی بۆ بكرێت، به‌ڵام ده‌كرێ له دیوی جیاوازتریشه‌وه لێی بڕوانین، به‌تایبه‌ت كاتێك باس له تاكی كوردی ده‌كه‌ین وه‌ك جه‌مسه‌ره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ژیانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه.
له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌م به كورتی وه‌ڵامی سێ پرسیار له‌سه‌ر ئاشتی و شه‌ڕ و ململانێ بده‌مه‌وه، كه له ماوه‌ی ڕابردوودا بۆ باڵكێش، وه‌ڵامه‌كانم خستوونه‌ته‌ڕوو؛ شه‌ڕ بوونی ھه‌یه و ڕاگیراوه، یان جاروبار كه‌سانێك دروستی ده‌كه‌ن؟ له پشتی ململانێكانه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سته و تاقمه‌كان ده‌بینیت، یاخۆ نه‌خێر شه‌ڕ له‌م وڵاته جۆرێكه له سیاسه‌ت؟ خه‌ڵكی ئێمه پاڵنه‌رن بۆ پێكدادانی حزبه‌كان، یاخن حزبه‌كان سوود له‌و ململانێیانه ده‌بینن بۆیه به‌رده‌وام ھه‌یانه؟
شه‌ڕ، به‌یه‌كداچوون و گرێوگۆڵبوون و له‌نگبوونی پێكه‌وه هه‌ڵكردنه‌كانه، من وایده‌بینم له هه‌ر كاتێكدا پێكه‌وه‌بوون یان پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن لاره‌ی تێكه‌وت، ئیتر شه‌ڕیش نه‌بێت، مانه‌وه خۆی سه‌رئێشه‌یه.
به‌هه‌موو پێوه‌ره‌كان له هه‌رێمی كوردستاندا ئێمه ئه‌م قۆناغانه‌مان تێپه‌ڕاندووه، بۆیه چ ئه‌وانه‌ی له پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن وه‌ڕس بوون و چ ئه‌وانه‌شی هه‌ر تای ده‌هۆڵكوتانیان به‌رزه، نائومێدی زیاتریان بۆ نامێنێته‌وه، ئێمه میله‌تێكین پێكه‌وه‌بوونی زۆرمان پێویسته، له مزگه‌وت و زانكۆ و قوتابخانه و چایخانه و كافێكانیشدا پێكه‌وه نه‌بین هیچ چێژێك له ژیان نابینین، بۆیه به بڕوای من ئه‌و كه‌سانه‌شی جاروبار باسی شه‌ڕ ده‌كه‌ن، هه‌ر وێڵیه‌تییه‌كه ده‌یانگرێته‌وه له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی پێكه‌وه‌ژیان.
كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی زۆر ده‌مێكه دابه‌ش بووه و تا دێت ئه‌م دابه‌شبوونه‌ش وردتر ده‌بێته‌وه، جاران له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه دابه‌شبوونه‌كه له‌سه‌ر ئاستی ڕه‌نگه‌كان بوو ئیتر هه‌ر گردێك ڕه‌نگێكی ده‌گرت، به‌ڵام ئێسته له پشت ململانێكانه‌وه یه‌ك ڕه‌نگ نا‌بینیت، یانی كاتێكیش به‌سه‌ر دوو گرد و ته‌پۆڵكه‌وه رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بینه‌وه، دابه‌شبوونی ڕه‌نگه‌كان نییه، یانی ده‌سته و تاقم و زۆرجاریش شه‌خسن رووبه‌رووی یه‌ك ده‌بنه‌وه، بۆیه به‌رژه‌وه‌ندی حزبی و به‌رژه‌وه‌ندی ڕه‌نگه‌كانیش ئێسته له شه‌ڕدا نییه، به‌ڵكو ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی خزمییه هه‌ندێ جار سه‌ری بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی شه‌ڕ ده‌خورێت.
كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه زۆرینه‌ی ڕه‌های حزبییه، بۆیه زۆر ئه‌سته‌مه حزب و خه‌ڵك له یه‌كتر جیا بكه‌یته‌وه، ده‌ی هیچكامیشمان به‌رژه‌وه‌ندیمان له شه‌ڕدا نییه تا ده‌هۆڵی بۆ بكوتین، ئێمه به دڵنیاییه‌وه ده‌یڵێمه‌وه قۆناغی پێكدادانمان له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان تێپه‌ڕاندووه، یانی ئه‌ندامانی حزبه‌كان كه خه‌ڵكن، جارێكی تر شه‌ڕیان ناوێ و شه‌ڕیش ناكه‌ن، ئه‌سڵه‌ن له ململانێش وه‌ڕسن، كه‌واته ئه‌ی كێن ئه‌وانه‌ی شه‌ڕیان ده‌وێ؟
بێگومان ئه‌وانه‌ن كه به‌رگه‌ی پێكه‌وه‌بوون و پێكه‌وه‌هه‌ڵكردن ناگرن، ده‌ی ئه‌م هێلكه‌یه‌ش ته‌نیا له‌سه‌ر گوریسی پێكه‌وه‌ژیان ده‌وه‌ستێت، هه‌ر كاتێ له‌نگی له پێكه‌وه‌بووندا دروست بوو، هێلكه‌ی ئه‌و شه‌خسانه‌ش پیس ده‌بێت و ناچار ده‌بن سه‌ری خۆیان توند ببه‌ستن.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق