وڵاته‌یدا.
ڕاپۆرت
ڕاپۆرت
-
پێده‌چێت عه‌لى سیستانى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له نه‌جه‌ف سووربێت له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به رۆڵى حه‌شدى شه‌عبى، له شانۆى سیاسى و سه‌ربازیى عێراق-دا و ونكردنیان له‌نێو ریزه‌كانى سوپاى عێراق-دا، پێچه‌وانه‌ى خواستى ئێران و گروپه لایه‌نداره‌كانى تاران له‌نێو ریزه‌كانى حه‌شدى شعبى.
دواى ئه‌وه‌ى سیستانى چوار كه‌تیبه‌كه‌ى خۆى تێكه‌ڵى سوپا كرد و جڵه‌وى دانه ده‌ست عادل عه‌بدولمه‌هدى، ئێستا مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه‌كان له‌رێگه‌ى پلانێكه‌وه كه یه‌كێك له پیاوه ئاینییه‌كانى نزیكى نوسینگه‌كه‌ى جێبه‌جێیده‌كات، له هه‌وڵدایه بۆ ئه‌وه‌ى كه‌تیبه‌كانى دیكه‌ش خۆیان هه‌ڵواسن به كه‌شتى سوپادا.
سیستانى هه‌ڵمه‌تێكى نوێى ده‌ستپێكردووه، بۆ ئه‌وه‌ى هه‌موو كه‌تیبه جیاوازه‌كانى دیكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى هاوشێوه‌ى چوار كه‌تیبه‌كه‌ى خۆى هه‌نگاو بنێن و خۆیان ببه‌ستنه‌وه به حكومه‌تى عێراق و سوپاوه، وه‌ك جێگره‌وه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبیى، كه چاودێران پێیان وایه ئێران به‌ته‌واوى كۆنتڕۆڵى كردووه.
سه‌رچاوه‌یه‌كى ئاگادار به رۆژنامه‌ى (العرب)ى سعودیى راگه‌یاندووه، به‌ستنه‌وه‌ى چوار كه‌تیبه‌كه‌ى عه‌لى سیستانیى هه‌نگاوى یه‌كه‌مه له پرۆژه‌یه‌ك، كه ئامانجى كشانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه و تاقمه‌كانى لایه‌ندارى ئێرانه له ده‌ستەى حه‌شدى شه‌عبى، كه ئێران هه‌ژموونى به‌سه‌ریانه‌وه هه‌یه.
به‌پێى راپۆرتێكى رۆژنامه‌كه، ئه‌و كه‌تیبانه‌ى كه سه‌رپه‌رشتیى ده‌كرێن له‌لایه‌ن كه‌سه نزیكه‌كانى سیستانییه‌وه، وه به‌شدارییان كرد له شه‌ڕى داعش-دا، تاووتوێى جێبه‌جێكردنى هه‌نگاوه‌كانیان كردووه بۆ به‌ستنه‌وه‌ى گروپه‌كانى حه‌شد به سوپاوه، دواى دانانى (ئه‌بوفه‌دك) بۆ شوێنگره‌وه‌ى ئه‌بومه‌هدى موهه‌ندیس، وه‌ك فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبیى.
رۆژنامه‌كه له زارى سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه، مه‌یسه‌م زێدى كه پیاوێكى ئاینیى نزیك له یه‌كێك له نوێنه‌ره دیاره‌كانى عه‌لى سیستانییه، پێشنیارى پلانێكى كردووه بۆ ئه‌و كه‌تیبانه‌ى ئاره‌زوو ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى جێبهێڵن، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت، بۆ ئه‌وه‌ى بگوازرێنه‌وه سه‌ر فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان.
رۆژنامه‌كه ده‌ڵێت، پێناچێت پلانه‌كه پێشكه‌شى كازمیى بكرایه، ئه‌گه‌ر چانسى زیاتر نه‌بووایه بۆ پێكهێنانى حكومه‌ت. له چه‌ند رۆژى رابردوو دانوستان له‌نێوان زێدى و كازمیى به‌ڕێوه‌چووه، به‌ڵێنى ئه‌وه‌ى له كازمیى وه‌رگرتووه، كه‌تیبه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى نه‌توێندرێنه‌وه كاتێك ده‌گوازرێنه‌وه له ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبییه‌وه بۆ فه‌رمانده‌یى گشتى هێزه چه‌كداره‌كان، یاخود هه‌ر پێكهاته و رێكخستنێكى دیكه."ئه‌وه‌ش بۆ پاراستنى تایبه‌تمه‌ندیى سمبولییان، كه په‌یوه‌سته به سه‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه له ماوه‌ى شه‌ڕى دژى داعش-دا، به‌پێى راپۆرتى رۆژنامه‌كه".
پلانه‌كه له‌لایه‌ن زێدییه‌وه جێبه‌جێده‌كرێت و به موباره‌كه‌ى سیستانیى، هۆكارى ئه‌وه‌ش كه پیاوێكى ئاینیى جێبه‌جێكارى پلانه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه له‌ریزه‌كانى شیعه‌دا پیاوانى ئاینیى كاریگه‌رییان زیاتره، چونكه ده‌زانرێت كه پلانه‌كه رووبه‌ڕووى به‌ربه‌ست و ئاڵنگاریى ده‌بێته‌وه.
تا ئێستا په‌یوه‌ندى و ئاڵوگۆڕى په‌یام له‌نێوان چوار كه‌تیبه‌كه و گروپه‌كانى دیكه‌ى حه‌شدى شه‌عبى هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ى بڕوایان پێ بهێنن كه داهاتوویان سه‌قامگیره و داوا ده‌كه‌ن خۆیان ببه‌ستنه‌وه به فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه، نه‌ك به ده‌ستەى حه‌شد به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌بو فه‌دك.
پلانه‌كه مۆڵه‌تێك له خۆده‌گرێت بۆ كه‌تیبه‌كان كه خواستى ئه‌وه‌یان هه‌یه، په‌یوه‌ندى بكه‌ن به نوسینگه‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانه‌وه، دواتر حكومه‌ت بڕیارێك ده‌دات له‌سه‌ر ئه‌و كۆمه‌ڵانه‌ى پێداگرن له‌وه‌ى په‌یوه‌ست بن به ئه‌بو فه‌دك-ه‌وه، میلیشان و له ده‌ره‌وه‌ى یاسان، رێگه‌شیان پێ‌نادرێت چالاكى بكه‌ن له‌سه‌ر خاكى عێراق. ئەمە بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە.
سه‌رچاوه‌یه‌كى سیاسیى ده‌ڵێت، ئه‌م پلانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كى یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه بۆ كه‌تیبه‌كانى حه‌شد، بۆ پابه‌ندبوونیان به بڕیارێكى نیشتمانیى، دواى ئه‌وه‌ى ساڵانێك خۆیان به‌خشى به پرۆژه‌ى به‌ره‌نگاریى بۆ بڕینى سنووره‌كان، كه ئامانج له‌و پرۆژه‌یه ده‌ركردنى ئه‌مریكا له ناوچه‌كه و تێكشكاندنى سعودیه و نه‌هێڵانى ئیسرائیله.
چاودێران واى ده‌بینن كه كۆمه‌ڵێك كار هه‌ن هاوكارى جێبه‌جێكردنى پلانه‌كه ده‌كه‌ن، كه خۆى ده‌بینێته‌وه له دانانى سنورێك بۆ چه‌كى میلیشیاكان و چه‌ك له ده‌ستى ده‌وڵه‌تدا بێت، هه‌روه‌ها پلانه‌كه هه‌لێكى گه‌وره‌یه بۆ كازمیى بۆ پێكهێنانیى حكومه‌ت، له كاتێكدا كه‌تیبه‌كانى نزیك له ئێران دژایه‌تى ده‌كه‌ن، وه ئاستى كاریگه‌ریى ئێران له عێراق و سوریا پاشه‌كشه‌ى كردووه، به‌هۆى سزاكانى ئه‌مریكاوه، جگه له‌وه‌ش ئێران سه‌رقاڵه به بارودۆخى ناوخۆییه‌وه دواى ئه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا به توندى له‌و وڵاتەدا.

پەیسەر - ڕاپۆرت
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق