كوردپلات - هەواڵ
-
ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 26/4/2020 له باره‌ی زه‌كات و سه‌رفیتره و رۆژووگرتن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشبووی كۆرۆنان فه‌توای نوێی ده‌ركرد.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی یه‌كێتی زانایانی ئایینی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا، دوای گفتوگۆ و لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئایا له ڕۆژگاری ئه‌مڕۆدا ئه‌ندازه‌ی زه‌كات "نیصاب" به زێڕ یان به زیو ته‌خمین بكرێت، به زۆرینه‌ی ڕای ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی باڵای فه‌توا بڕیار درا كە به زێڕ ته‌خمین و دیاری بكرێت.
به گوێره‌ی فه‌تواكه‌ش بڕی ئه‌ندازه‌ی (نیصاب) زه‌كات به دیناری عێراقی لە ئێستادا بە (5.500.000 پێنج ملیۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار) مه‌زنده ده‌كرێت.
واته: هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بڕی 5 ملیۆن و 500 هه‌زار دینار پاره‌ی هه‌بێت بە دانراوی، یان بە مەعروزاتی تیجاری و ساڵی به‌سه‌ردا سووڕابێته‌وه ئه‌وا پێویسته له هه‌ر (ملیۆنێك) بڕی (بیست و پێنج هه‌زار دینار) زه‌كات بدات واته چل یه‌كی ئەندازەكە.
له باره‌ی بڕی سه‌رفیتره‌ش، ئەنجومەنی باڵای فەتوا بڕی ئەندازەی سەرفیترەی دیاری کردووە، کە بۆ هه‌ر كه‌سێك ( 2500 دوو هه‌زار و پێنج سه‌د دیناری عێراقی)یە. هەروەها ئه‌و كەسه‌ی فیدیه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر پێویسته بۆ هه‌ر رۆژێك (2500 دوو ههزارپێنج سه‌د دیناری عێراقی) بدات بە هەمان ئەندازەی سه‌رفیتره، واتا بڕی فدیه بۆ هه‌ر رۆژێك 2 هه‌زار و 500 دیناره و بۆ ته‌واوی مانگی ره‌مه‌زان (75,000 حه‌فتاو پێنج هه‌زار دینار) ده‌كات.
سه‌باره‌ت به رۆژووگرتن له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه تووشی كۆرۆنا بوونه، فه‌توا دراوه كه به‌رۆژوونه‌بوون به‌هۆی ترس له كۆرۆنا قه‌بووڵ نییه.
له درێژه‌ی فه‌تواكه‌دا هاتووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی تووشی كۆرۆنا بوونه به‌م دوو مه‌رجه ده‌توانن به رۆژوو نه‌بن، یه‌كه‌م: نه‌خۆشییه‌كه پشتڕاست كرابێته‌وه له‌لایه‌ن پزیشكانی پسپۆر.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر پزیشكانی پسپۆڕ رایانگه‌یاند كه تووشبووه‌كه به‌هۆی رۆژووگرتنه‌وه ته‌ندروستی خراپتر ده‌بێت، یان رۆژووه‌كه ده‌بێته هۆی دره‌نگ چاكبوونه‌وه‌ی.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، ده‌بێت تووشبووه‌كه دوای چاكبوونه‌وه‌ی رۆژووهكان بگرێته‌وه.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق