ڕێگری لە گروپی ئاشتی كرا، بگاتە زینی وەرتێ

ليست هناك تعليقات

كوردپلات - هەواڵ
-
ئەمڕۆ ٢٩/٤/٢٠٢٠ ژمارەیەك لە كەسایەتی سیاسی و پەرلەمانتارو چالاكوانانی كۆمەڵی مەدەنی بە بە مەبەستی گەیاندنی پەیامی ئاشتی و ئاسایی كردنەوەی دۆخی نائاسایی زینی وەرتێ بەنیازی گەشتن بە زینی وەرتێ و بەشداریكردن لە چالاكی مەدەنی و ئەو ڕێپێوانە ئاشتیانەی كە بڕیاربوو بكرێت بەشداری بكەن

بەڵام لە بازگەكان ڕێگریان لێ كراو نەیان هێشت بگەنە دەڤەری ڕاپەڕین، ئەوە وێڕای ئەوەی ژمارەیەك لەو چالاكوان و پەرلەمانتار و كەسایەتیانە مۆڵەتی فەرمی ڕێپیدانی هاتوو چۆی ئۆتۆمبێلیان بۆ كراوە لە لایەن پارێزگاری سلێمانیەوە.

دوای ڕێگریكردن لە دەربازبوون لە بازگەكان، بەڕێز گەشە دارا حەفید، پەیامی گروپی ئاشتی خوێندەوە كە تیایدا هاتبوو ( ئێمە، لە پێناو ئاشتی و سەقامگیریی و یەكێتی گەلی كورددا، لە پێناوپاراستنی دەسكەوتەكانی خەباتی ڕزگاریخوازی و شكستهێنان بە پیلانی داگیركاراندا، بۆ دوور خستنەوەی ئاگری شەڕدا لە ناوچەكە، بۆ پشتیوانی لە داخوازی خەڵك، بۆ پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی خاك و خەڵكی كوردستان، ئەمڕۆ هاتووین و پشتیوانی خۆمان بۆ دانیشتوانی ئەم ناوچەیە دەردەبڕین)

لە بەشێكی تری ڕاگەیەنراوەكەدا هاتوە ( ئەو لەشكركێشی و سەنگەربەندیی و گەلەكۆمەیەی هێز، داگیركاریی لە كوردستان و هەر ئەگەرێكی شەڕ لەم ناوچەیە، مەترسی ڕاستەقینەن بۆ سەر یەكێتی نەتەوەیی بۆ سەر تەواوی گەلی كورد، ئەمە پیلانی داگیركەرانی كوردستانە و دەبێت هەموومان بەهەموو شێوەیە ڕووبەڕووی ببینەوە.)

لە كۆتایی ڕاگەیانراوەكەدا كە گەشە دارا حەفید خوێندیەوە هاتوە ( دژ بە بۆردومانی ناوچەكە و لەشكركێشی بۆ باشوری كوردستان بە هەر بیانویەك، هەموومان هاودەنگ و تەبابین و سەروەریی خاكی كوردستان و ئاسایش و سەلامەتی خەڵك بە هێڵی سوور بزانین)

لە کۆنگرەکەدا، دڵشاد میرانی، یەکێک لە چالاکوانانی گروپی ویژدان، نیگەرانیی پیشاندا لە ڕێگرییلێکردنیان و وتی: زۆر بە داخەوە بە سەدان کیلۆمەترمان بڕیوە بۆ پەیامی ئاشتیی و گەیاندنی داواکاری خەڵکی کوردستان، پەیامی ئێمە ڕوون و ئاشکرایە پەیامی ئاشتییە بۆ هەمو هێزە کوردییەکان، بەڵام بە داخەوە لە دەروازەی ڕاپەڕین رێگریان لێکردین.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif