كوردپلات
-
باوكی پزیشكێكی ئافره‌تی ئه‌مه‌ریكی كه له نه‌خۆشخانه‌ی مانهاتن كاری ده‌كرد و سه‌رپه‌رشتی چاره‌سه‌ركردنی سه‌دان تووشبووی ڤایرۆسی كۆرۆنای ده‌كرد گوتی: "دوای ئه‌وه‌ی كچه‌كه‌م سه‌دان كه‌سی چاره‌سه‌ر كرد، خۆی كوشت".
رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی چیرۆكی ئه‌و پزیشكه له‌سه‌ر زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیس گواستییه‌وه و رایگه‌یاند، رۆژی یه‌كشه‌ممه لۆرنا برین، پزیشكی دیاری ژووری فریاكه‌وتن له نه‌خۆشخانه‌ی مانهاتن خۆی كوشتووه.
له‌مباره‌شه‌وه فیلیپ برین، باوكی پزیشكه‌كه و سه‌رچاوه‌كانی پۆلیسی ئاشكرایانكرد، برین كه به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی فریاكه‌وتن بوو له نه‌خۆشخانه‌كه، به كوژراوی له‌ناو ماله‌كه‌ی له ناوچه‌ی شارلۆتسفیل دۆزرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به چیرۆكه‌كه‌ش تایله‌ر هاون، گوته‌بێژی كارگێڕی پۆلیس له نامه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆنیدا راگه‌یاندووه، "رۆژی یه‌كشه‌ممه ئه‌فسه‌رانی پۆلیس په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنییان بۆ هات و تێیدا داوای یارمه‌تییان لێكرا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "ته‌رمی قوربانییه‌كه گوازرایه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه، به‌ڵام به‌ر له‌وه‌ی چاره‌سه‌ری بۆ بكرێت به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانییه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا"، كه به گوته‌ی خۆی، "خۆی خۆی كوشتووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی رونكردنه‌وه له‌سه‌ر سروشتی خۆكوشتنه‌كه‌ی بدات.
باوكی ئه‌و پزیشكه گوتی: "پێشتر كچه‌كه‌م وه‌سفی چه‌ندین دیمه‌نی روخێنه‌ری به‌هۆی كۆرۆنا بۆ من كردووه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "هه‌وڵی دا ئه‌ركه‌كه‌ی جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام ئه‌و دیمه‌نه روخێنه‌رانه كچه‌كه‌ی منیان به‌كوشتن دا".
هه‌روه‌ها ئاشكرایكرد: "كچه‌كه‌م هه‌ر زوو تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو و دوای ته‌نیا 10 رۆژ چاك بووه‌وه و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر كاره‌كه‌ی، به‌ڵام به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌خۆشخانه داوای لێ‌كرد دووباره بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه".
باوكی پزیشكه قوربانییه‌كه روونیشی كرده‌وه، "پێشتر كچه‌كه‌م هیچ نه‌خۆشییه‌كی ده‌روونی نه‌بووه"، به‌ڵام وه‌ك گوتی: "كاتێك بۆ دواجار قسه‌م له‌گه‌ڵیدا ده‌كرد، وا ده‌رده‌كه‌وت كه بیركردنه‌وه‌كه‌ی شێوابوو و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستم كرد كه خه‌ریك بوو پێم بڵێت كیشهیهكم هه‌یه. باسی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كردم كه چۆن تووشبووانی كۆرۆنا ده‌مرن به‌ر له‌وه‌ی له ئه‌مبوڵانسه‌كان بیانهێننه خواره‌وه".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق