وەزیری نەوتی عێراق: ئاراستەیەك بۆ كەمكردنەوەی دەرماڵەی فەرمانبەران هەیە

ليست هناك تعليقات

كورد پلات - ئابووری

وەزیری نەوتی عێراق رایدەگەیێنێت، ئاراستەیەك لەلایەن حكومەتەوە بۆ كەمكردنەوەی رێژەیەكی دیاریكراو لە دەرماڵەی فەرمانبەران هەیە و جەختیش دەكاتەوە دەست بۆ مووچەی بنەڕەتی نابرێت.

سامر غەزبان، جێگری سەرۆكوەزیران و وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند، "بەهۆی دامەزراندنی فەرمانبەران و گرێبەستەوە بەراورد بە ساڵی رابردوو مووچە زۆر زیادی كردووە، سەرەڕای گەڕانەوەی دابڕاوانی دەزگا ئەمنییەكان. بۆیە بڕە پارەیەكی زۆر بۆ مووچە و خانەنیشینی دەڕوات كە دەگاتە 56 تریلیۆن دینار. ئێستا مانگانە پێویستیمان بە نزیكەی 45 ملیار دۆلارە".

وەزیری نەوتی عێراق ئاماژەی بەوە کرد، "بەو رەوشە ئابووریەی ئێستا هیچ حكومەتێك ناتوانێت مامەڵە لەگەڵ ئەو ژمارانە بكات، مەگەر رێكاری دیكە بگیرێتەبەر. ئێستا لەم بارەوە لیژنە هەیە و كۆبوونەوەی هاوبەش لەگەڵ پەرلەمان دەكرێت".

سامر غەزبان باسی لەوەش کرد، "مووچەی ئەم مانگەی فەرمانبەران دەدرێت و بڕیاریشی لەسەر دراوە، بەڵام تێڕوانینێك بۆ كەمكردنەوەی هەیە. داهاتی فەرمانبەرانی عێراقی لە دووبەش پێكهاتووە، مووچەی بنەڕەتی و دەرماڵەكان كە بەشێكی زۆری داهاتی مانگانەی فەرمانبەرانە. ئەوەش لە وەزارەتێكەوە بۆ وەزارەتێكی دیكە جیاوازە، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەست بۆ مووچەی بنەڕەتی نابرێت"

بەگوتەی وەزیری نەوت، "كەمكردنەوەكە تەنیا دەرماڵەكان بە رێژەیەكی دیایكراو دەگرێتەوە، ئەو بڕە پارەیەی دەشبڕدرێت بۆیان پاشكەوت دەكرێت و ئەو پرسەش لەگەڵ پەرلەمانتارانی پەیوەندیدار تاوتوێكراوە". 

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا دابەزینی بەرچاو و چاوەڕواننەکراوی بە خۆیەوە بینی.

عێراقیش کە بەشی زۆری داهاتەکەی پشت بە فرۆشتنی نەوت دەبەستێت، زیانی زۆری بەرکەوتووە و هەروەها بودجەی ساڵی 2020یشی تووشی کورتهێنان بووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif