كوردپلات - هەواڵ
-
د. یوسف محەمەد، سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە لێدوانێکی بۆ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند، بڕینی بودجەی هەرێم نایاساییە و گرتنەبەری رێگای یاساییش لە ئێستادا گونجاو نییە.
ئاماژەی بەوەکردووە، لە یاسای بودجە، ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم جیاکراوەتە لە بودجەی گشتی هەرێم، واتە ئەگەر هەرێم پابەندیش نەبێت، مووچەی فەرمانبەران نابڕدرێت.
د. یوسف دەڵێت، کێشەکە هەم سیاسی و هەم ئابووریشە، چونکە دابەزینی نرخی نەوت قەیرانەکانی عێراقی قووڵترکردووەتەوە.
دەشڵێت، بەشێک لە شیعەکان داوا لە سێدارەدانی عادل عەبدولـەهدیان دەکرد بەوەی سەرەڕای تێبینییەکانیان، عادل عەبدولمەهدی بودجەی هەرێمی رەوانە کردووە.
لەبارەی پەنابردن بۆ دادگا، دەڵێت، كێشه‌كه له‌وه‌یه كه ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی په‌كی كه‌وتووه له‌به‌ر نه‌بوونی ڕێژه‌ی یاسایی دادگاكه و په‌نا بردن بۆ دادگاش له ئێستادا ئاسان نیه، ئه‌وه‌ی كه پێویسته بكرێت ئه‌وه‌یه كه له‌ڕووی سیاسییه‌وه کێشەکان چارەسەر بکرێن.
داواش دەکات، ئێمه له فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان پێویست ده‌كات له‌گه‌ڵ هه‌موو هێزه شیعه‌كان و كۆی هێزه سیاسیه‌كان سه‌باره‌ت به یه‌كلاكردنه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقی بكه‌وینه دانوستان سه‌باره‌ت به‌یه‌كلا كردنه‌وه‌ی دۆسییەی پێكهێنانی حكومه‌تی عێراقی یان مانه‌وه‌ی دكتور عادل عبدولمه‌هدی له‌پۆسته‌كه‌ی.
سەرۆکی فراکسیۆنی گۆڕان لە عێراق رایگەیاندووە: "رەنگە یەکێک لە هۆکارەکانی بڕینی بودجەی هەرێم، بۆ هەوڵی لابردنی وەزیری دارایی عێراق لە لایەن بەشێک لە شیعەکان بگەڕێتەوە، ئەمە و کۆمەڵێک فشاری سیاسی تر رەنگە هۆکار بووبێت".
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق