كوردپلات - هەواڵ
-
حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، كە لە دیدارەكەدا مەسرور بارزانی تیشكی خستۆتەسەر بڕیاری نایاسایی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، كە نیوەی مووچەی مووچە خۆرانی هەرێمە لەلایەن حكومەتی بەغدا ، كە بڕیارێكی نایاساییە و فشارێكی سیاسییە لە دژی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان .
ڕاشیگەیاندووە، لە سەرەتای دەستبەكاربوونی كابینەی نۆیەم سەردانی بەغدامان كرد و نیازپاكی خۆمان بۆ چارەسەركردنی كێشەكان لە سەر بنەمای دەستوور نیشاندا و لە كۆتایی ساڵی رابردوو، حكومەتی هەرێم و فیدراڵ گەیشتنە لەیەكگەیشتنێكی باش لە بارەی نەوت و شایستە داراییەكانی هەرێم بە جۆرێك، كە حكومەتی هەرێم 250 هەزار بەرمیل نەوت ڕادەستی بەغدا بكات و حكومەتی فیدراڵیش بڕی (900) نۆسەد ملیۆن دۆلار وەك مووچە و شایستەی دارایی بۆ هەرێمی كوردستان بنێرێت، بەڵام بەداخەوە دواتر كاربەدەستانی بەغدا ئامادەییان بۆ جێبەجێكردنی نەبوو.
سەرۆكی حكومەت جەختی لەوەش كردەوە، كە نابێت حكومەتی فیدراڵی بابەتی مووچە و شایستە داراییەكانی هەرێمی كوردستان وەكو كارتێكی سیاسی و سزادان لە دژی هاووڵاتییانی هەرێم بەكاربهێنێت كە ئەمە دژی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان و هاووڵاتییانی هەرێمە.
نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق، ستایشی رێكارەكانی خۆپارێزی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد و سوپاسی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستانی كرد، كە ئەزموونی هەرێمی كوردستان لە رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا و گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی زۆر سەركەوتوو و ناوازەیە و جێی شانازییە.
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، بڕیاری نایاسایی بڕینی بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان، كە نیوەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمە لەلایەن حكومەتی بەغدا و بڕیارێكی نایاساییە و فشارێكی سیاسییە لە دژی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان.
مەسرور بارزانی ، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ دووشەممە 2020/4/27 پێشوازی لە جینین پلاسخارت ، نوێنەری سكرتێری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عیراق كرد، لە دیدارەكەدا نوێنەری رێكخراوی تەندروستی جیهانی لە عیراق دكتۆر ئەدهەم ئیسماعیل ، ئامادەی بوو گفتوگۆ دەربارەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان و هەوڵەكانی پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق و رێكارەكانی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا كرا.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق