كوردپلات - هەواڵ
-
حكومەتی بریتانیا، پێبەپێ رێكار و دەرەنجامەكانی رۆژانەی كۆرۆنا تاوتوێدەكات و لەگەڵ رۆژنامەنوسانی وڵاتەكە بەشیدەكات، لە كۆنفرانسی ئەمڕۆدا راگەیەندرا كە جۆنسن دوشەممەی داهاتو دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی، راشگەیەندرا هێشتا زوە پێداچونەوە بە رێنماییەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و لابردنی داخستنی سەرتاسەری بکرێت.
لاوك سەڵاح لە پەیجی"کوردیوکەی- کۆرۆناڤایرۆس" رۆژانە ئەنجامی كۆنفرانسەكە بڵاودەكاتەوە، پەیام و ناوەرۆکی سەرەکی کۆنفرانسی رۆژانەی حکومەتی بریتانی، ئەمرۆ 26ی نیسانی 2020 لە لایەن وەزیری ژینگە و بەڕێوەبەری پزیشکی نیشتمانی لە کەرتی گشتی ئینگلاند، تیایدا باس لە دابینکردنی خواردن و کاتی پێداچونەوە بە رێنماییە تەندروستییەکان و دۆخی سنورەکان كرا.
لە كۆبونەوەكەی ئەمڕۆ راگەیەندراوە كە بۆریس جۆنسن سەرۆک وەزیران رۆژی دوشمەی داهاتو دەگەرێتەوە سەر کار.
ئەوەشخراوەتەرو، هێشتا زوە پێداچونەوە بە رێنماییەکانی قەدەغەکردنی هاتوچۆ و لابردنی داخستنی سەرتاسەری بکرێت، هەر وەک بڕیار دراوبو لە سێ هەفتەدا ئەو کارە ئەنجامدەدرێت، واتە رۆژی 7 مانگی ئایاری 2020 پێداچونەوە دەکرێت.
وەزیری ژینگە وتی، هیچ جۆرە گرفتێک لە هاتنی خواردن لە وڵاتەکانی جیهانەوە نییە، هەوڵدەدەن هانی ئەو کارمەندانە بدەن کە مۆڵەتی کاریان هەیە، یارمەتی کەرتی کشتوکاڵ بدەن. حکومەت هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ کەرەنتینەکردنی ئەو کەسە بێگانانەی کە بۆ بریتانیا دێن و بڕیاری دانەخستنی سنورەکان بڕیارێکی گونجاو بو تاوەکو بازرگانی بەردەوامبێت.
ئاماژە بەوەشكرا، خۆکەرەنتینەکردنی کارمەندانی سوپەرمارکێتەکان یان مۆڵەت وەرگرتنیان لە کار کاریگەری هەبو، لەهەفتەی رابردودا، خواردەمەنی لە 20% کەمکردەوە بۆ 10%.
وەزیری ژینگە وتی، نزیکەی 500 هەزار پاکێچی خواردن دابەشکراوە بەسەر ئەو نەخۆشانەی کە دەبێت خۆیان بپارێزن و 12 هەفتە نەچنە دەرەوە، هەروەها سوپەرمارکێتەکان 300 هەزار لەو پاکێچانەیان وەک کاری پێشینە بەسەر ئەو گروپانەدا دابەشکردوە.
کاتی گەیاندنی خواردن لە سوپەرمارکێتەکانەوە لە 2.1 ملیۆنەوە بۆ 2.6 زیادیکردوە لە یەک هەفتەدا. حکومەت بە نیازە لە دو هەفتەی داهاتودا 300 هەزاری دیکە زیاد بکات، لەگەڵ ئەمەشدا ناتوانرێت هەمو داواکارییەکان دابین بکرێت. کاریگەری باشی دورپەرێزی کۆمەڵایەتی دەرکەوتوە بەوەی کە رێژەی داخڵ بوونی خەستەخانەکان و ژوری چاودێری چر کەمبۆتەوە.
هێشتا خانەکانی تەمەنداران روبەروی گرفتی تێستکردن دەبنەوە، هەرچەندە ژمارەی تێست کردن بەرزبۆتەوە. ئەمرۆ 413 نەخۆش لە خەستەخانەکاندا مردوون، کۆی قوربانیان گەیشتە 20 هەزار و 732 كەس. لە 24 کاتژمێری رابردودا 29 هەزارو 58 تێست ئەنجامدراوە. کۆی تێستی ئەنجامدراو 152 هەزارو 840 تێستبوە.
و/خندان
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق