گەرمیان چەند بڕیارێكی نوێی دەركرد

ليست هناك تعليقات
كوردپلات - هەواڵ

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بۆ رووبەڕووبوونەوەی‌ کۆرۆنا، چەند بڕیارێكی نوێی‌ لەبارەی ئاساییكردنەوەی ھاتوچۆ دەرکرد.

ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان بڕیاریدا بە:

1- كردنەوەی ھێڵەكانی گواستنەوە (تاكسی، مینی پاس) بە جۆرێك ھەر تاكسییەك لە سێ سەرنشین زیاتر ھەڵنەگرێت و مینی پاسەكانیش نیوەی شوێنی سەرنشینەكان ھەڵبگرن.
2- كردنەوەی رێگای ھاتوچۆ بۆ ھێڵەكانی (پاس، مینی پاس) لە نێوان قەزا و ناحییەكانی سنووری ئیدارەی گەرمیاندا بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستییەكان.
3- كردنەوەی یاریگا وەرزشییە بچووكەكان بەو مەرجەی رێنماییە تەندروستییەكان جێبەجێ بكەن و ھەندەران ئامادەی یارییەكان نەبن.
4- پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل دەكرێنەوە جگە لە رۆژانی ھەینی و بە مەرجی جێبەجێكردنی رێنماییە تەندروستی و خۆپارێزییەكان.
5- ژووری ئۆپەراسیۆنی ئیدارەی گەرمیان ھاووڵاتییانی سنوورەكە ئاگادار دەكاتەوە كە بە راوێژ لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەكاندا كاردەكەن بۆ كردنەوەی دەرگای مزگەوتەكان بە رووی نوێژخوێنان لە دوای 1ی ئایاری 2020.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif