نوسەر
عارف قوربانی
ئەوەی ئێستا لە کوردستان لەنێوان پارتی و
یەکێتی لە دەرکردنی بەیاننامە لەدژی یەکدی و هێرش و پەلاماری میدیایی و کۆکردنەوەیی هێز، لە زینی وەرتێ روودەدات، خودی کێشەکانی نێوانیان نییە، بەڵکو دەرئەنجامی کێشەکانی نێوانیانە. واتا خودی کێشەکان ئەم ئاڵۆزیی و گرژییانە نین کە ئێستا هەستیان پێدەکەین، ئەمانە لێکەوتەی کێشە کەڵەکەبووەکانن.
کاتێ بشمانەوێ چارەسەر بۆ ئەم دۆخە بدۆزینەوە، دەبێ چارەسەری هۆکارەکان بکەین. ئەگەرنا، ئەوە وەک چۆن لە شەستەکانی سەدەی رابردووەوە بەردەوامە و تا ئێرە درێژەی کێشاوە، بەدڵنیاییەوە لێرەشەوە دەگوێزرێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتووش.
زۆرجار چیرۆکێک دەگێڕدرێتەوە کە وڵاتێک لە شەڕێکدا دۆڕاوە بەهۆی ئەوەی سەرلەشکری سوپاکەیان لە مەیدانی چەنگەکە بەهۆی خزانی سمی ئەسپەکەیەوە گلاوەو لە ئەسپەکەی کەوتووەتە خوارەوە، ئەسپەکەش بەهۆی ئەوەی ناڵی ژێر سمی پێشەوەی ترازاوە، بۆیە توانای بەسەر راگرتنی قاچیدا نەماوە، هۆکاری ئەوەیش کە ناڵی ئەسپەکە بەربووە، ئەوەبووە کە ئەو بزمارەی ناڵەکەی پێداکوتراوە لەشوێنی خۆی دەرچووە. واتا هۆکاری شکستی ئەو وڵاتە لە جەنگەکەدا بزماری ناڵی ئەسپەکەبووە.
ئەگەر ئەو بزمارە دەرنەچووبایە ناڵی ئەسپەکە نەدەکەوت و ناڵەکەش لێنەبووایەتەوە سمی ئەسپەکە نەدەخزا، ئەوەش روینەدایە، سوارەکە نەدەکەوت کە سەرلەشکری سوپای وڵاتەکە بوو، سەرلەشکرەکەش نەکەوتایە، سوپاکە لەو جەنگەدا نەدەشکان.
ئەم رووداوانەی کوردستانیش بەوجۆرەن، ئەوەی ئێستا پێیگەیشتووین و دەیبینین، نەتیجەکەیە. بۆیە ئەگەر پەرۆشی و خەمێکی راستەقینە هەیە بۆ چارەسەرکردنیان، دەبێ لە بزماری ناڵی ئەسپەکەوە دەستپێبکەین، بگەڕێینەوە بۆ ریشەی کێشەکان نەک پەنا بۆ رێگەچارەیەک بەرین کە خودی کێشەکان گەورەتر و ئاڵۆزتر بکات.
دەبێ بزانین نهێنی ئەوە چییە ململانێ سیاسییەکانی ئێمە بەو جۆرەن؟ ئایا هەر لای ئێمە کۆمەڵگە بەو جۆرە دابەشبووەتە سەر دوو ئاراستە؟ لەوڵاتانی دیکەیش ناکۆکی و ململانێی سیاسی هەن و ئەشێ لەم مۆدێلەی کوردستان تووندتریش بن، رەنگە ئەوان رق ئەستوورتریشبن بەرانبەر یەکدی، بەڵام یەکدیش قبووڵ دەکەن، یان لانیکەم مەترسی ئەوەیان نییە بەریەککەوتن لەنێوانیان رووبدات. بەڵام لە کوردستان بەردەوام ئەو مەترسییە بەدیار سەرمانەوەیە کە براکان دەستیان بچێتە خوێنی یەکدی.
چوارچێوە و دەوڵەت و یاسا، ئاستی هۆشیاری ئەمانە هۆکارن بۆ ئەو جیاوازییە، لەوەش زیاتر کولتووری ژێردەستەیی و خۆبەکەمزانین لەبەردەم نەتەوە سەردەستەکان، وابەستەیی و گرێدراویی ئاراستە سیاسییەکان بە هێزە هەرێمایەتییەکان و دەستوەردان و پیلانی دووژمنانیش هەموویان هۆکارن، بەڵام هەموو ئەوانە بەشێکی گرفتەکەن، هۆکارە سەرەکییەکە پەیوەندی بەوەوە هەیە ئەم دوو ئاراستەیە هەریەکە و خاوەن جوگرافیای جیاواز و هێزی چەکداری تایبەت بەخۆیانن.
نهێنی بەردەوامی ئەو ململانێیە و درێژەکێشانی و وزەی بەردەوامی بۆ داهاتووش، تەنها ئەو دوو هۆکارەیە. تا ئەوکاتەش پارتی و یەکێتی خاوەن جوگرافیا و چەکداری تایبەت بە حیزبەکانیانبن، ناتوانرێ ئومێدی ئاشتی و سەقامگیریی سیاسی لەناوخۆی کوردستان بخوازرێت. واتا ئەوانەی دەیانەوێ کوردستان لەبێنە و بەردەی ململانێی ئەم دوو هێزە رزگاری بێ، هیچ رێگایەکی دیکە نییە جگە لەوەی نابێ جوگرافیای پاوانکراو و هێزی چەکداری سەر بەحیزب هەبێت.
بەداخەوە لە ماوەکانی رابردووەوە تاوەکو ئێستاش، هەرکاتێ کێشەکان لەنێوان پارتی و یەکێتی دەگاتە ئاستی بەریەککەوتن، کەسانێک لە پەرۆشییان بۆ دورخستنەوەی کوردستان لەشەڕی ناوخۆ، هەروەها کەسانێکیش بۆ ئەجندا و ئامانجگەلێکی دیکە، پرسی دوو ئیدارەیی و دوو هەرێمی دێننەوە ئارا. وەک ئەوەی بژاردەیەک بێ بۆ کۆتاییهێنان بەکێشەکان و رێگریی لە مەترسی. کە لەڕاستیدا دوو ئیدارەیی نەک چارەسەر نییە، بەڵکوو وەک پشودان و خۆئامادەکردنی دوو زۆرانباز وایە بۆ خولێکی دیکەی پەلاماردان.
ئێمە لە کوردستان تا ئێستا باجێکی زۆرمان داوە بەهۆی ئەم ناکۆییانەوە، لە داهاتوو باجی زۆر گەورەتر دەدەین، ئەگەر ریشەی کێشەکە چارەسەر نەکەین. دوو ئیدارەیی چارەسەر نییە، بەڵکو ئاوکردنە ئاشی دووبەرەکییە. چونکە جارێکی دیکە رەوایەتی دەداتەوە بەم دوو حیزبە ببنەوە خاوەن جوگرافیای پاوانکراو و هێزی چەکداری رامکراو.
کە کوردستان پێویستی بەپێچەوانەی ئەمەیە، پێویستی بەوەیە کەس خاوەن زۆن و جوگرافیای سیاسی پاوانکراو نەبێت، کەس خاوەن هێزی چەکدار نەبێ. دەبێ بیرکردنەوەکانمان بۆ بژارەی چارەسەر بەئامانجی دروستکردنی هێزێکی چەکداری نیشتمانی بێ و دەرهێنانی چەک بێ لەدەستی حیزبەکان. هەروەک پێویستە رێگریی لە پاوانخوازی جوگرافیای حیزبی بکەین.
نابێ تاسەر هەر بادینان و ئەو دیوی دێگەڵە پارتی وەک موڵکی خۆی تەماشای بکات و لە کۆیەوە بۆ گەرمیان زۆنی یەکێتی بێ. ئەو دابەشکارییە دەرفەتی ئازادی سیاسی و میدیا و تەنانەت کاری حیزبایەتیش بەرتەسک دەکاتەوە، هاوشێوەی ململانێ خوێناوییەکانی سەردەمی شاخ، کوردستان دەکاتە دوو بەرەی سیاسی وەک بەرەی جوود و جەوقد. یان وەک نەوەتەکانی سەدەی رابردوو دەبێ حیزبەکانی سلێمانی وابەستە بەیەکێتی و زۆنی هەولێریش وابەستەی پارتی بن.
لەسەرەتای دروستبوونی ناکۆکییەکانی نێوان ئەم دوو ئاراستەیەوە بەناوی شۆڕش و شەرعیەتی شۆڕشگێڕی، پاشان دوو ئیدارەیی و نفوزی حکومڕانی و زۆنی سیاسی، ئەم دابەشکارییە بووەتە وزەو تین و تاوی دووبەرەکی.
کەواتا ئەگەر لە دووبەرەکی بێزاریت و ناتەوێ نەوەکانی داهاتووش ببنە سووتەمەنی ئەو ململانێ ناڕەوایە، نابێ یارمەتیدەربیت بۆ درێژەدانی کێشەکە. برینەکە بە دوو ئیدارەیی چارەسەر نابێ، دوو ئیدارەیی برینەکان گەورەتر دەکاتەوە. هەردولا بەهێز دەکاتەوەو تەیاریان دەکات بۆ خولێکی دیکەی بەریەککەوتن، ئەگەر دەخوازی ڕێ لەبەریەککەوتنیان بگریت، دەبێ بەدوای سەروەرکردنی یاسادا بگەڕێین، رێگاکانی بەمەدەنیکردنی ئەم دوو حیزبە بدۆزینەوە، نەک کوردستانیان بۆ بکەین بە دوو چۆنی

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق