كوردپلات - ڕاپۆرت
-
شیكاری: محه‌مه‌د حسێن
له دوایین كۆبونه‌وه‌ی نێوان شاندی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی عێراق، سامر غه‌زبانی وه‌زیری نه‌وت رایگه‌یاند كه پرۆژه‌یه‌كیان داوه به لایه‌نی هه‌رێم بۆ وه‌به‌رهێنان له غازی سروشتی كوردستان. ئه‌گه‌ر ئه‌م وه‌به‌رهێنانه سه‌ربگرێت، هه‌م عێراق له گرێی بێكاره‌بایی و كڕینی غاز‌و كاره‌بای ئێران رزگار ده‌بێت، هه‌م داهاته پهترۆلییهكانی كوردستانیش هێنده زیاد ده‌كات كه له‌م ته‌نگانه ئابوریه‌ی ئێستای ده‌رچێت: ئه‌مه جگه‌له‌وه‌ی ئاستی پشت-بهیهكبهستنی هه‌ردوو حكومه‌ت زیاد ده‌كات و ده‌رفه‌تێكی گه‌وره‌ش دێته ئاراوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه نه‌وتی و سیاسی و داراییه‌كانیان.
هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ٢٠٠ ترلیۆن پێ سێ جا غازی سروشتی (سه‌لمێنراوو نه‌سه‌لمێنراو)ی هه‌یه به پێی خه‌مڵاندنی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان (١)، ئه‌مه نزیكه‌ی ٣% ی هه‌موو یه‌ده‌كی غازی جیهانه و كوردستانی خستۆته پله‌ی هه‌شته‌می گه‌وره‌ترین یه‌ده‌كه غازیه‌كانی جیهان. زیاتریشه له‌و بڕه غازه‌ی كه له كێڵگه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عێراقدا هه‌یه‌و به ١١٢ ترلیۆن پێ سێ جا ده‌خه‌ملێنرێت (٢).
به‌شی هه‌ره زۆری غازی كوردستان له كێڵگه‌كانی كۆرۆمۆر، چه‌مچه‌ماڵ، ومیرانه له پارێزگای سلێمانی، هه‌روه‌ها له كێڵگه‌كانی تری وه‌ك تاوكێ (له دهۆك)، خورمه‌ڵه و ته‌قته‌ق (له هه‌ولێر)، كوردهمیرو سه‌رقه‌ڵا (له گه‌رمیان) به بڕی جیاجیا هه‌یه.
بۆ عێراق، غازی سروشتی كوردستان سه‌رچاوه‌یه‌كی وزه‌ی ئاسان وههرزانه. بۆ دابینكردنی كاره‌با حكومه‌تی به‌غدا غاز له ئێران ده‌كڕێت به ($11.23) دۆلار بۆ هه‌ر مه‌ترێك سێ جا، له كاتێكدا ئه‌ڵمانیا هه‌مان بڕی غاز له روسیا ده‌كڕێت به ($5.42) دۆلار‌و كوه‌یت-یش له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكای ده‌كڕێت به ($6.49) دۆلار (٣).
ئه‌م غازه‌ی ئێران جگه له گرانی نرخه‌كه‌ی سه‌رئێشه‌یه‌كی یهكجارگهورهیشی بۆ حكومه‌تی به‌غدا دروست كردووه به‌و پێیه‌ی كڕینی له دژی ئه‌و سزا ئابوریانه‌یه كه ئه‌مریكا خستویه‌تیه سه‌ر ئێران. پێشترهه‌ر شه‌ش مانگ جارێك ئیداره‌ی ئه‌مریكا به‌كۆمه‌ڵێك مه‌رج ورێنماییهوه مۆڵه‌تی به‌عێراق ده‌دا به‌رده‌وام بێت له كڕینی غاز‌و كاره‌بای ئێران، به‌ڵام له دوایین جاردا مۆڵه‌ته‌كه‌ی كورتكرده‌وه بۆ ته‌نها یه‌ك مانگ. ئه‌گه‌ر له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ئیداره‌كه‌ی ترامپ ئه‌م مۆڵه‌ته تازه نه‌كاته‌وه ئه‌وا عێراق سێیه‌كی ئه‌و غاز‌و كاره‌با له‌ده‌ست ده‌دات كه بۆ روناككردنهوهی شار‌و ماڵ و بازاڕه‌كانی پێویستیه‌تی.
هه‌ردوولا ههرتینیووی ئه‌م وهبهرهێنانهن
ئه‌گه‌ر سه‌ركردایه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌رسێك له‌و هه‌ڵانه وه‌ربگرێت كه تا ئێستا له ئیداره‌دانی كه‌رتی نه‌وتدا كردویه‌تی، ئه‌م غازه ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هه‌یه بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌ك هه‌م بۆ گه‌شه‌ی ئابوری و هه‌م بۆ ئاشتی وسه‌قامگیری له‌گه‌ڵ به‌غدا. چونكه ئه‌مه ئه‌و سه‌رچاویه كه ئێستا عێراق له‌هه‌موو شتێك زیاتر پێویستیه‌تی بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كاره‌با.
وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كانی هه‌رێم و كۆمپانیای گه‌نه‌ڵ ئینێرجی توركی پلانیان هه‌بوو غازه‌كه هه‌نارده‌ی توركیا بكه‌ن. ئاستی ئه‌م هه‌نارده‌یه بگه‌یه‌ننه ٢٠ ملیار مه‌تر سێ جا له ساڵێكدا هه‌تا سه‌ره‌تای ٢٠٢٠. به‌ڵام پلانه‌كه‌یان جێبه‌جێ نه‌كرا به هۆی قه‌یرانه داراییه‌كه‌ی ٢٠١٤ و شه‌ڕی داعش و روداوه‌كانی دوای ریفراندۆمه‌كه‌ی ٢٠١٧.
دواتر هه‌رێم له گه‌ڵ كۆمپانیای رۆزنه‌فتی روسی رێكه‌وت له‌سه‌ر بونیادنانی بۆڕیه‌كی غازی به به‌های یه‌ك ملیار دۆلار بۆ ئه‌وه‌ی غازه‌كه بگه‌یه‌نێته وێستگه‌كانی كاره‌باو كارگه‌كانی ناوخۆی كوردستان و دواتریش توركیا‌و یه‌كێتی ئه‌وروپا. به پێی رێكه‌وتنه‌كه‌یان ئه‌م بۆڕیه به‌جۆرێك ده‌بێت كه توانای هه‌نارده‌كردنی ٣٠ ملیار مه‌تر سێ جا غازی هه‌بێت له ساڵێكدا(٤). ئه‌م بۆڕیه ده‌بوایه تا ٢٠١٩بونیادبنرایهو هه‌نارده‌ی غازی كوردستانیش له ٢٠٢٠دا ده‌ستی پێبكردایه بۆ توركیا‌و ئه‌ورپا. به‌ڵام وادیاره ئه‌م رێكه‌وتنه‌ش هه‌ر سه‌رینه‌گرت و هێشتا هیچ لایه‌كی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش هۆكاری ده‌ستپێنه‌كردنی پرۆژه‌ی بۆڕیهكهی رون نه‌كردۆته‌وه.
هه‌رچه‌نده كۆمپانیا وه‌به‌رهێنه‌ره‌كان و به‌رپرسانی هه‌رێمیش چاویان له‌وه بوو غازی سروشتی كوردستان له توركیا‌و ئه‌وروپا بفرۆشن، به‌ڵام هه‌ندێك لێكدانه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی ئابورییانه ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ن كه عێراق، نه‌ك توركیا، باشترین بازاڕ‌و كڕیاره بۆ ئه‌م غازه. له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌رێم ده‌توانێت زۆرترین ده‌ستكه‌وتی سیاسی و سه‌قامگیری به‌ده‌ست بێنێت وه‌ك به‌شێك له‌و سوده پهراوێزیانهی (Marginal Benefits )كه له‌هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی چاوه‌ڕوانده‌كرێت.
بێگومان له‌دوای عێراق توركیاش كڕیارێكی گه‌وره‌و ئاماده‌ی غازی سروشتی كوردستانه، ده‌كرێت وه‌ك بازاڕی دووه‌م لێی بڕوانرێت. باشتر وایه هه‌رێم ده‌روازه‌كانی هه‌نارده‌كردنی هه‌مه‌ره‌نگ بكات و هه‌موو هێلكه‌كانی به‌ته‌نها نه‌خاته سه‌به‌ته‌ی هیچ وڵاتێكه‌وه. توركه‌كان مه‌به‌ستیانه ئاستی پشتبه‌ستنیان به غازی ئێران و روسیا كه‌مبكه‌نه‌وه، بۆ ئه‌م مهبهستهّش كوردستان نزیكترین و له‌بارترین سه‌رچاوه‌یه بۆ ئه‌وان له كاتێدا به‌شێكی كێڵگه غازیه‌كانی دهۆك نزیكن له سنوره‌كانی توركیاوه‌و به تێچویه‌كی كه‌م ده‌توانرێت گرێبدرێن به توڕه غازیه‌كانی ئه‌و وڵاته‌وه.
بۆ ئابوری و سیاسه‌تیش هه‌ر غاز باشتره له نه‌وت
ئه‌گه‌ر له گه‌ڵ حكومه‌تی عێراقدا هه‌رێم بتوانێت مامه‌ڵه‌یه‌كی هه‌ردوولا-براوه (win-win deal)ی هه‌بێت، غازی كوردستان ده‌بێته فاكته‌ری سه‌قامگیری سیاسی و رۆڵیشی ده‌بێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی ناكۆكیه‌كانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نها بۆ توركیا‌و ئه‌وروپا هه‌نارده‌ی بكات، رون نیه ئه‌وكات ده‌توانێت چی ده‌ستبكه‌وێت له‌ده‌ستی دووی رۆزنه‌فته‌وه، له كاتێكدا زیانه ئابوریه‌كانی به‌رده‌وامی ململانێی نێوان هه‌ولێرو به‌غدا هه‌ر له‌ئێستاوه دیاره كه چه‌ند تاڵ و گران ده‌بێت.
بۆ هه‌رێمی كوردستان؛ عێراق بازاڕێكی نزیكه‌و تێچوویه‌كی ئه‌وتۆی ناوێت بۆ دروستكردنی ژێرخانی هه‌نارده‌كردن و بونیادنانی هێڵی گواستنه‌وه. زۆربه‌ی كێڵگه غازیه‌كانی سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ و دهۆكیش به‌ئاسانی ده‌توانرێت بۆ به‌گه‌ڕخستنی وێستگه‌كانی كاره‌بای به‌غداو پارێزگاكانی تری ناوه‌ڕاست و باكوری عێراق به‌كاربهێنرێن. به‌مه‌ش هه‌رێم ناچار نابێت باج و گومركێكی زۆر بداته توركیا.
ئێستا هه‌رێم بۆ هه‌نارده‌كردنی هه‌ر به‌رمیلێكی نه‌وته‌كه‌ی له توركیاوه ٦ دۆلاربهس كرێی بۆڕیهكهی رۆزنه‌فت و كۆمپانیای كار ده‌دات (ئه‌وه‌ی كه به بۆڕی نه‌وتی كوردستان ناسراوه)، باج و گومركێكی زۆریش ده‌داته توركیا. له كاتێكدا مانگی ٣\٢٠٢٠ حكومه‌تی هه‌رێم ته‌نها ٦٠ ملیۆن دۆلاری ده‌ستكه‌وتووه (دوای لێده‌ركردنی حه‌قده‌ستی كۆمپانیاكان و قه‌رزه‌كانی حكومه‌ت و خه‌رجیه‌كانی تری به‌رهه‌مهێنان و بازاڕیكردن) له‌به‌رامبه‌ر هه‌نارده‌كردنی نزیكه‌ی ١٤ ملیۆن و چوارسه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتدا؛ ئه‌م ژمارانه پێمان ده‌ڵێن كه كۆتا-داهاتی هه‌ر به‌رمیله نه‌وتێكی هه‌رێم ته‌نها ٤دۆلارو ١٧ سه‌نت بووه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌تی فیدراڵی عێراق كڕیاری غازی كوردستان بێت، ئه‌م به‌فیڕۆدانه رونادات. غاز هه‌م نرخه‌كه‌ی جێگیره، هه‌م كڕیارهكهی دیاره، هه‌م بڕی به‌رهه‌مهێنراوو فرۆشراوو بهكارهێنراویشی ئاشكرایه. سروشتی پیشه‌سازی غاز هێنده ههستیارو ئاڵۆزه به‌ئاسانی ناتوانرێت لێی بدزرێت و له لاڕێگاكاندا بفرۆشرێت.
مامه‌ڵه‌یه‌كی بازرگانی هاوسه‌نگ ده‌توانێت غازی سروشتی كوردستان بگۆڕێت بههاریكاریهكی ستراتیجی وزه نێوان هه‌ولێرو به‌غداو دواتریش بیكاته فاكته‌ری ئاشتی و سه‌قامگیری نێوانیان چونكه به‌رژه‌وه‌نده‌ی گه‌وره‌ی ئابوری هاوبه‌شیان بۆ دروست ده‌كات. كه كوردستان ده‌بێته سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئه‌و وێستگه كاره‌باییانه‌ی به‌غداو نه‌جه‌ف روناك ده‌كه‌نه‌وه، ئیتر ئاسان نابێت به‌شه بودجه‌كه‌ی ببڕن و به لۆجیكی هێز ناوچه جێناكۆكیه‌كانی لێداگیربكهن.
به دیوه‌كه‌ی تریشدا ئه‌گه‌ر عێراق ببێته كڕیارێكی سه‌ره‌كی غازی كوردستان و سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی داهاته‌كه‌ی ئیتر هیچ سه‌ركرده‌و سیاسیه‌كی هه‌رێم ناتوانێت به ناوی كوردایه‌تیه‌وه، یان هه‌ر وتارێكی تری نه‌ته‌وه‌په‌رستانه‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌مه‌وه، ریسك به ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیه ئابوریه‌كانی خه‌ڵكه‌كه‌یه‌وه بكات.
مادام هه‌ردوولا له‌ژێر فشاری ئابوری و سیاسیدان و چاویان له‌وه‌یه چۆن وه‌ڵام به داواكاریه جه‌ماوه‌ریه‌كان بۆ خزمه‌تگوزاریه‌كانی كه‌رتی گشتی بده‌نه‌وه، ناچارن هاریكاریه ئابوریه‌كانیان بخه‌نه سه‌روی ململانێ مێژووی و شه‌خسیه‌كانیان.
له ئاستی جیهانیشدا وه‌به‌رهێنان له غازی سروشتی‌دا تاراده‌یه‌كی زۆر له بره‌ودایه، زۆربه‌ی سیاسه‌ته ژینگهپارێزیهكانی وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان پشتگیری ئه‌م ئاراسته‌یه ده‌كه‌ن له‌سه‌ر حسابی نه‌وت؛ چونكه به‌كارهێنانی غاز به‌راده‌ی ٣٠% كه‌متر له نه‌وت ژینگه پیس ده‌كات.
له روی بازاڕ‌و بازرگانیشه‌وه، نرخی غاز سه‌قامگیرتره. نه‌وت، كه نرخێكی جیهانی ستانداردی هه‌یه، زۆر هه‌ستیارانه به‌هه‌ر گۆڕانكاریه‌كی رۆژانه‌ی سیاسی، سه‌ربازی و ئابوری ده‌گۆڕێت، به‌ڵام غازی سروشتی نرخێكی ستانداردی جیهانی نیه. زۆرتر پشت ده‌به‌ستێت به رێكه‌وتنی نێوان كڕیار‌و فرۆشیار، بێگومان به ره‌چاوكردنی دووری جوگرافی كێڵگه غازیه‌كان بۆ كڕیار‌و ئاستی فه‌راهه‌مبوونی سه‌رچاوه‌كانی تری وزه.
ئه‌م راستیه سه‌ره‌تاییانه پێمان ده‌ڵێن كه غازی سروشتی كوردستان ده‌توانێت سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌قامگیرتری داهات بێت به‌راورد به نه‌وت؛ ئه‌گه‌ر بڕیاره هه‌رێم هه‌تاسه‌ر هه‌ربه داهاتی نه‌وت و غازه‌كه‌ی بژی.
داتا‌و ژماره‌كان له‌م سه‌رچاوانه‌وه وه‌رگیراون:
1-http://mnr.krg.org/index.php/en/gas/vision-gas
2-https://www.indexmundi.com/energy/?product=gas&graph=reserves&display=rank
3- BP. 2018. "BP Statistical Reveiw of World Energy." https://www.bp.com. BP. June . Accessed September 9, 2019. https://www.bp.com/content/dam/bp/business-sites/en/global/corporate/pdfs/energy-economics/statistical-review/bp-stats-review-2018-full-

report.pd
لە (زەمەن پرێس)ەوە وەرگیراوە
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق