چین وەڵامی ترامپی دایەوە

ليست هناك تعليقات



كوردپلات - هەواڵ
-
چین لە وەڵامی لێدوانێکی پێشتری ترەمپدا رایگەیاند، هیچ بەرژەوەندییەکیان لەگەڵ دەستوەردان لە کاروباری ناوخۆی ئەمریکادا نیە.

گێنگ شوانگ وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین رایگەیاند، "هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا کاروباری ناوخۆی ئەو وڵاتەیە و چینیش هیچ بەرژەوەندییەکی نیە لە دەستوەردان لە کاروباری ئەمریکادا".
وتیشی، "هیوادارین گەلی ئەمریکا چین لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی وڵاتەکەیاندا تێوەنەگلێنێت".
وتەکانی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین لە وەڵامی چاوپێکەوتنێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکادایە لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز کە رایگەیاندبوو، "شێوازی روبەروبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەلایەن چینەوە، دەرخەری ئەو راستییەیە کە چین هەموو کارێک دەکات بۆ ئەوەی من لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا هەڵنەبژێردرێمەوە".
بە بڕوای ترەمپ، پەکین دەیەوێت جۆو بایدن، کاندیدی دیموکراتەکان وەک سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا هەڵبژێردرێت، چونکە چاوەڕوان دەکرێت بایدن فشارەکانی سەر چین سەبارەت بە پەیوەندییە بازرگانییەکانی نێوان دوو وڵاتەکە

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif