كوردپلات - هەواڵ
-
مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق رایگەیاند: هیچ فشارێك قبوڵ ناكات كە بە ئامانجی لاوازكردنی دەوڵەت بێت.
ئاوێنە: مستەفا كازمی، ئەمشەو دوشەممە، لە تویتێكدا وتی: ئەو بەرپرسیارێتییەی كەوتۆتە سەرشانم لەم دۆخە دژوارەداو لەسایەی ئاڵنگارییە ئابوری، تەندروستی و ئەمنییەكاندا، بەرپرسیارێتییەكی نیشتمانییە.
وتوشیەتی: ئەو حكومەتەی هەوڵی پێكهێنانی دەدەم، دەبێت لە ئاست قەیرانەكان و چارەسەركردنیاندا بێت و لەسەر هەموانیشە كە بەرژەوەندی عێراق بخەنە پێش هەر شتێك.
سەرۆك وەزیرانی راسپێردراو جەختیشی كردۆتەوە "تەنیا ئەو گوشارانە قبوڵدەكەم كە دەبنە پشتیوانی بۆ دەوڵەت، هەر گوشارێك رەتدەكەمەوە كە ئامانج لێی داڕوخاندنی دەوڵەت بێت."
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق